ئۆكرانیا شكست به پلانی هێرشی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌هێنێت
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا به كورتی له توركیا و رووسیای گه‌یاند، كه هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهان پێویستی به رێگه‌یه‌ك نییه، كه توركیا و رووسیا رێكه‌ووتوون له‌سه‌ری به‌رامبه‌ر هێرشكردن بۆ سه‌ر باكووری سووریا.
دیمیترۆ سێنیك، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له په‌راوێزی لوتكه‌ی ئاسایشی خۆراك له سه‌نگاپوره، ئه‌وه‌ی به‌بیر ئاماده‌بوواندا هێنایه‌وه، ئۆكرانیا دوو رێگه‌ی به‌دیهێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌وانیش رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره له رۆمانیا و پۆڵه‌نداوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین بڕی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا له ده‌ریای ره‌شه‌وه بێت.
رۆژی 8ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2022) سێرجی لاڤارۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره تا له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی (مه‌ولود چاوس ئۆغڵۆ) تاوتوێی دوو بابه‌تی گرنگ بكات، هه‌نارده‌كردنی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه، كه پێویستی به‌وه‌یه توركیا ئاسایشی ده‌ریاكه بگرێته ئه‌ستۆ، له هه‌مان كاتدا تاووتوێی هێرشكردن بۆ سه‌ر باكووری سووریای له‌گه‌ڵ ئۆغڵۆ كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، كه هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باكووری سووریا له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده ده‌ستپێده‌كات، بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌و پێیه‌ی ئێستا شه‌ڕ‌ڤانه كورده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن بونه‌ته نائارامی بۆ سه‌ر توركیا.
هه‌ر دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ئۆكرانیا گفتووگۆكردنی ئه‌و دوو وڵاته‌ی له‌سه‌ر حسابی هێرشكردنه سه‌ر باكووری سووریا ره‌تكرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، كه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای راگه‌یاندووه، پێویسته پابه‌ندبن به ئاگربه‌ستی 2019 و له‌مكاته‌دا ناوچه‌كه سه‌رقاڵ مه‌كه‌ن به كێشه‌وه.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه توركیا ئه‌و رێككه‌وتنه به‌بیر رووسیادا ده‌هێنێته‌وه، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز نهێنییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كاتێك ساڵی 2019 ئه‌و دوو وڵاته رێككه‌وتوون، سوپای توركیا به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر بێته ناو خاكی سووریاوه بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام كه مه‌به‌سته‌كه‌ش لێدان بووه له به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌كانی سووریا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه نیوبۆرك پۆست بڵاویكرده‌وه، كه رۆژێك پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لاڤارۆڤ و ئۆغلۆ، هه‌ریه‌ك له وێندی شێرمان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و دیمیترۆ سێنیك هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی له سیئۆل-ی پایته‌ختی كۆریای باشوور كۆبوونه‌وه له یه‌كێك له‌بڕگه‌كاندا باسیان له هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا كردووه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان و شێرمان داوای كردووه، جگه له (ده‌ریای ره‌ش) په‌له‌بكه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی رێگای دیكه بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی عه‌مباركراوی ئۆكرانیا.
ئۆكرانیا چواره‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌یه له جیهاندا و 30 ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ی ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی بازاڕه‌كانی جیهان.
هه‌روه‌ها له راپۆرتێكی سی ئێن بی سی نیوز-دا هاتووه: میكۆلا گۆرباچۆڤ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا له كۆنفرانسی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی دانه‌وێڵه له له‌نده‌ن رایگه‌یاندووه، له كۆی 55 ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه 30 ملیۆن زیاتر له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی ئۆكرانیادایه و زیاتر له 15 ملیۆن -ی له‌و ناوچانه‌ن كه رووسیا داگیریكردوون.
ئۆكرانیا ساڵی 2021، توانی 44 ملیۆن و 700 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات، بۆیه گۆرباچۆڤ له كۆنفرانسه‌كه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه رێگه‌ی خێرا (ده‌ریای ره‌شه) بۆ گواستنه‌وه، به‌ڵام له‌مكاته‌دا ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌دایه له‌و رێگه‌یه‌وه.
دیمیترۆ سێنیك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له په‌راوێزی لوتكه‌ی ئاسایشی خۆراك له سه‌نگاپوره، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، جگه له رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له رێگه‌ی رۆمانیا و پۆڵه‌ندا بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه، ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌ی به‌ڵتیك له گفتوگۆدان بۆ زیادكردنی رێگه‌ی سێیه‌م بۆ هه‌نارده‌كردن، هه‌رچه‌نده ئه‌و ورده‌كاری رێگه‌ی سێیه‌می باس نه‌كردووه.
به‌ڵام دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 14ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2022) ئه‌تنۆن جیراشچینكۆ راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له رێگه‌ی تویتێكه‌وه رایگه‌یاند، كه توانیان یه‌كه‌م كاروانی دانه‌وێڵه له رێگه‌ی به‌نده‌رێكی ئیسپانیاوه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن.
به‌پێی تویته‌كه‌ی جیراشچینكۆ سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته به‌نده‌رێكی ده‌وڵه‌تی باڵتیك، دواتر له رێگه‌ی ده‌ریاوه گه‌یه‌ندراوه‌ته شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌وه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی كاتییه.
سه‌ره‌نجام به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی ئۆكرانیا سه‌رقاڵه پێوه‌ی بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی، رێگه‌ی ده‌ریای ره‌ش به باش دانانێت و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له نێوان رووسیا و توركیا كرا له چه‌ند رۆژی رابردوو، نه‌یتوانی ئامانجی توركیا و رووسیا بێنێته‌دی و ئۆكرانیا شكستی پێهێنا.