كازمی هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و پشێوی له‌ڕێگه‌ی "چه‌واشه‌كاری ئه‌لیكترۆنی" ده‌دات
"هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت میدیاكان بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ توندوتیژی و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتیان به‌كارده‌هێنن"

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری له هه‌ڵدێرانی وڵات به‌ره‌و توندوتیژی و پشێویی دا، كه له‌ڕێگه‌ی چه‌واشه‌كاری ئینته‌رنێت بێته ئاراوه.
ئه‌م گوتانه‌ی كازمی له‌كاتێكدان، كه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه ژماره‌یان 73 په‌رله‌مانتارن، هه‌ڵچوونێكی زۆر له دۆخی سیاسی عێراق هاتووه‌ته ئاراوه و بووه‌ته هۆی ئاڵۆزتربوونی كێشه‌كان.
وێڕای تێپه‌ڕبوونی 8 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی، به‌ڵام به‌هۆی بوونی ركابه‌رییه‌كی به‌هێن له‌نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كان، هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كان بسۆگه‌ر بكه‌ن.
میدیاكان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌در ببێته هۆی پشێوییه‌كی گه‌وره و جارێكی دیكه خۆپیشاندان و توندوتیژی شه‌قامی عێراقی به‌توندی بته‌نێت.
كازمی له گوته‌كه‌یدا له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا گوتی: "هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌یانه‌وێت میدیاكان بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتییان به‌كارده‌هێنن".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا كازمی باسی ئه‌وه‌ی كرد، "هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌واشه‌كاری بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی بكه‌ن، ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ده‌كه‌وێته ژێر لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانیش كرد، به‌و جۆره بانگه‌شانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و گوتی: "پێویسته هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیاندا بگرن و به حیكمه‌ت و لۆژیكانه ره‌فتار بكه‌ن".
H.B