دوو تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریشدا گیرا

K24- هه‌ولێر:
لە بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر، ژماره‌یه‌ك حه‌پی ترامادۆڵ و چه‌ند پارچه چه‌كێكی بێ مۆڵه‌تدا گیرا و دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بنكه‌ی بازگه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، دوای گه‌یشتنی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد، ئەفسەر و کارمەندانی بنکەكهیان توانییان دەست بە سەر برێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەری جۆری کریستال، چەند پاکەتێکی حەبی ترامادۆڵی هۆشبەر و چەکی بێ مۆلەتدا بگرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، تیمه‌كانی بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له سنووری سۆران ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی هێرۆیین و كریستاڵدا گرتووه ود و دوو تۆمه‌تباریشیان ده‌ستگیركردووه.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا، دوای بەدواداچوون و چاودێریەکی وورد لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، توانیان دەست بەسەر بڕی (56) گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری هێرۆیندا بگرن، کە بۆفرۆشتن ئامادەکرابوو، لەگەڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی (16) له مادده‌ی کریستاڵ.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لەگەڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و بڕه مادده‌یه، دوو تۆمەتباریشیان ده‌ستگیركردووه و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.


H.B