مه‌سرور بارزانی: دەبێ رێگە لە خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاو ئینتەرنێت و ئامێرەکانی پەیوەندی بگیرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کرد و لەلایەن ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی لێ کرا.

346543

دواتر سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و بەڕێوەبەرانی وەزارەت، بە داتا و زانیاری، کار و چالاکی و پڕۆژەکانی وەزارەت و بەرنامە و پلانەکانیان لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندن خستەڕوو.

25425

پاشان سەرۆکی حکومەت، لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کرد کە یەکێکە لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت، کە لە چەندین بواردا، خزمەتگوزاریی پێشکەشی هاووڵاتییان دەکات.

سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە کوردستان سوود لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا وەربگیرێت بە ئاراستەی بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و نەهێشتنی ڕووتین و بیرۆکراسی لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی حکومەت و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بە شێوەیەکی باشتر وخێراتر.

654365

سەرۆکی حکومەت، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی ڕێکخستنەوەی بواری گەیاندن و پەیوەندی و کارکردنی کۆمپانیاکانی ئەو بوارە کرد، بەجۆرێک نابێ قۆرخکاری لەم ڕووەوە هەبێت و پێویستە پشتیوانیی لە داهێنان لە بواری تەکنەلۆجیا و پڕۆژەی بچووک بکرێت و دەبێ لە وەرگرتنی کارمەندانی کەرتی تایبەت، زۆرترین دەرفەت بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بدرێت و نابێ ڕێژەی کارمەندانی خەڵکی هەرێم لە کۆمپانیاکان، لە %70 کەمتر بێت.

365

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باسی لە پێویستی و گرنگیی ڕێکخستنەوەی بەکارهێنانی پەیوەندی و تەکنەلۆجیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بەداخەوە زۆر جار خراپ بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا و ئامێرەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زیانێکی زۆری بە کۆمەڵگە گەیاندووە و کێشەی گەورەی خێزانی و کۆمەڵایەتی و دەروونی و یاسایی لێکەوتووەتەوە ، ئەمە جیا لەوەی زۆر جار بوونەتە هۆی بڵاوکردنەوەی بیر و هزری تیرۆریستی و تووندڕەوی، بۆیە دەبێ سنوورێکی بۆ دابنرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و ئینتەرنێت بگیرێتەبەر.

54765

سەرۆکی حکومەت، باسی لە پلانەکانی حکومەتیش کرد لە بواری پێشخستنی گواستنەوەی گشتی، لەم ڕووەوە ئاماژەی بە پڕۆژەی ستراتیجی بنیاتنانی هێلی ئاسنین لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان کرد کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سەر پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت . هەروەها باس لە چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە پاس و تەکسی لە نێو شارەکان و دروستکردنی تێرمێنالی نێودەوڵەتی بۆ بارهەڵگرەکان و چەندین پڕۆژەی دیکە بۆ باشترکردنی گواستنەوەی گشتیی کرا .

لە کۆتاییدا، ئامادەبووان پێشنیار و ڕاسپاردە و تێبینی پێویستیان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن خستەڕوو.

654325
Fly Erbil Advertisment