كیسینجه‌ر: چین و ئه‌مه‌ریكا شارستانییه‌ته‌كان وێران ده‌كه‌ن
"گۆڕانكاری گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كانی (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا) و (ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا) رووده‌دات"

K24 – هه‌ولێر:
گۆڤاری سه‌ندای تایمزی به‌ریتانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ هێنری كیسینجه‌ر، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا، تێیدا كیسینجه‌ر رایگه‌یاند، زێلینسكی به رێكه‌وت بووه‌ته سه‌رۆك، پوتنیش توێژه‌رێكی قوڵی سیاسه‌تكردنه.
گۆڤاری سه‌ندای تایمزی به‌ریتانی له رێگه‌ی مێژوونووسی دیاری ئیسكۆتله‌ندی (نیال فێرگسۆن) دیدارێكی له‌گه‌ڵ كیسنجه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه، تێیدا بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی جۆ بایدن، ڤلادیمێر پوتن، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی و مارگرێت تاچه‌ر راگه‌یاندووه، تێیدا رایگه‌یاندووه، ڤلادیمێر پوتن سیاسییه‌كی قووڵه، به فراوانی سه‌یری رووسیا ده‌كات، به‌ڵام دواجار پوتن كه‌وته هه‌ڵه‌وه، پاساو بۆ ئه‌و كارانه‌ی نییه كه ئه‌نجامی ده‌دات.
كیسینجهری ته‌مه‌ن 99 ساڵ له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سوید بۆ ناتۆ گوتی: "له دژی دوژمنكاری رووسیا ناتۆ هاوپه‌یمانێكی گرنگه، چونكه مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری جیهان دروست ده‌كات".
به‌رای كیسینجه‌ر پێشكه‌وتنی ناتۆ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌زگایه‌كی جیهانی، شتێكی تایبه‌ته، پێویسته پارێزگاری له ناتۆ بكرێت، ده‌كرێ ئه‌وه بزانین گۆڕانكاری گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كانی (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا) و (ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا) رووده‌دات.
كیسینجه‌ر پێی وایه وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ زۆر ئاساییه رای جیاوازیان هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موویان له پێناو ئۆكرانیا یه‌كده‌نگ بوون.
له‌باره‌ی چینه‌وه كیسینجه‌ر گوتی: "چین رۆڵێكی گرنگ له جیهاندا ده‌گێڕێت، هاوشێوه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی كۆن سیاسه‌ت ده‌كات، جیهان له سه‌روبه‌ندی جه‌نگێكی دیكه‌ی سارددایه.
كیسینجه‌ر له میانی دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڤاره به‌ریتانییه گوتیشی: "چین و ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌مه شارستانییه‌ته‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دێت، ره‌نگه وێرانكاریش دروست بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ردوو وڵات خۆپارێزی له دروستبوونی ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن".