لهكۆی ئهو 7 پهنابهرانهی بهریتانیا رهوانهی رواندا دهكات، دووانیان كوردن و خهڵكی سلێمانین
K24- ههولێر:
لە 130 پەنابەرەوە ژمارەیان بووەتە 7 کەس و دوانیان کوردن و خەڵکی سلێمانین. سەرەرای خۆپیشاندان و گوشارەكانی نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوەکان، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیران و پرێتی پاتێل، وەزیری ناوخۆ و لیز تراس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەسەر ناردنی ئەو پەنابەرانە بۆ رواندا سوورن، كه بەنایاسایی چوونەتە وڵاتهكهیان.
حکومەتی روانداش ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی پەنابەران دەربڕیوە. لەبەرمبەر وەرگرتنی ئەو پەنابەرانه بەریتانیا زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی دهداته رواندا.
فرۆکەکە لە بنکەی ئاسمانی بۆسکۆمب لە بەریتانیاوە بەرەو کیگالی لە رواندا دەفڕێت.
لە کۆی 130 پەنابەر کە بڕیاربوو دیپۆرتی رواندا بکرێنەوە، 11 کەسیان کورد بوون لەو 11 کەسەش تەنیا دوو کەسیان نەیاتوانیوە تیکتی فرۆکەکەیان هەڵبوەشێننەوە.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لهوبارهیهوه گوتی: بەم هەنگاوەمان رێگری لە هاتنی پەنابەرانی نایاسایی دهكهین، کە ساڵانە قاچاخچیەکان بەڕێگەیەکی مەترسیدار دەیانهێننە وڵاتەکەمان.
H.B