حاجیانی ئه‌مساڵ پێویسته پشكنینی كۆرۆنایان پێبێت
رێنمایی بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌شتی حه‌ج ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه، پێویسته حاجیانی ماڵی خوا پشكینینی (پی سی ئاڕ) ئه‌نجام بده‌ن.
به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا هاتووه: له سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه ئه‌و بەڕێزانەی كه فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێده‌گه‌یه‌نن، له فڕۆكه‌خانه‌كانی سعودیه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی كارتی ڤاكسین، پێویسته پشكنینی (پی سی ئاڕ) یان پێ بێت، به پێچه‌وانه‌وه گه‌شته‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پشكنینی (پی سی ئاڕ) بۆ حاجیانی كوردستان له ناو مزگه‌وتی سه‌واف له هه‌ولێر ئەنجام دەدرێت و پێویسته رۆژێك به له گه‌شته‌كه‌یان پشكنینه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.