دژه تیرۆری عێراق: 4 چه‌كداری داعش كوژران
چه‌كدارێكیان له چیاكانی مه‌خموور كوژرا

K24 - هەولێر:
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ئاشكرای كرد، له میانی چالاكییه‌كی كه‌موێنه‌ی هه‌واڵگری له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، 3 چه‌كداری داعش كوژران.
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به بڕیاری راسته‌وخۆی مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بۆ به‌رده‌وامی پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق له پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش، له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كی كه‌موێنه‌دا 3 چه‌كداری داعش ده‌كوژرێن.
دژه تیرۆری عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) له ناحیه‌ی (سه‌رگه‌ڕان)، له ئه‌نجامی بۆردوومانی مووشه‌كی، 3 چه‌كداری داعش كوژران.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، دژه تیرۆری عێراق هه‌ڵیكوتایه سه‌ر پێگه‌یه‌كی داعش له چیاكانی مه‌خموور، ده‌ره‌نجام توانرا پاسه‌وانێك بكوژن و ئه‌م چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست.
بریتین له:
چه‌كی سووك
كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی
چه‌كی (سی فۆڕ) و ته‌قه‌مه‌نی جیاواز
4 ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ
بۆمبی ده‌ستی
كامێرای وێنه‌گرتن
چه‌ندین مۆبایل و پاتری یه‌ده‌گ


.jpeg)
