له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌نزین هه‌رزان ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رێکكاری پێویستی بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین گرتە بەر.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، پرسی گرانبوونی به‌نزین یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی دارایی زیاتری بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین تەرخان کرد و بەو جۆرەش رێژەیەکی زیاتری بەنزین دەهێنرێتە ناو بازار و لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی بەنزین دادەبەزێت.
به گوێره‌ی رێككاره‌كان، ئاسانکاری زۆر بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت پێشکەش دەکرێت بۆ هاوردە کردنی بەنزین بە مەرجێک کوالێتی بەنزینەکە بە پێی ستاندەرەکان بێت.
کوردستان24 زانیویەتی لە ماوەی24 کاتژمێردا 3 ملیۆن لیتر بەنزینی دیکە دەخرێتە ناو بازار و ئەم رێژەیەش بەردەوام دەبێت و نرخی بەنزین بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
حکومەتی هەرێم مانگانە بە دەیان ملیۆن دۆلار پشتیوانیی نرخی سووتەمەنی دەکات تاکو نرخەکان وێڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کۆنترۆڵ بکرێن.