بایدن: چاره‌سه‌رێك بۆ گرانبوونی نرخی به‌نزین بدۆزنه‌وه
به‌هۆی جه‌نگه‌وه نرخی سووته‌مه‌نی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه

K24- هه‌ولێر:
سایتی (ئێكسیوس)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته هۆشداری دایه گه‌وره كۆمپانیاكانی پاڵاوتنی سووته‌مه‌نی، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یان و به‌رهه‌م زیاد بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م سایته ئه‌مه‌ریكییه، پێویسته كۆمپانیاكانی سووته‌مه‌نی باری له‌ناكاو رابگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م زیاتر بكرێت.
سایتی (ئێكسیۆس) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا له كۆمپانیاكانی پاڵاوتنی سووته‌مه‌نی ده‌كات، به‌رهه‌م زیاد بكه‌ن، چونكه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین دۆخێكی ئابووری و سیاسی مه‌ترسیداری بۆ خێزانی ئه‌مه‌ریكی دروستكردووه.
بایدن نامه‌یه‌كی بۆ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی (ExxonMobil ،Chevron ،BP America ،Shell USA ،Phillips 66 ،Marathon ،Valero) ناردووه تێیدا ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به‌رهه‌می سووته‌مه‌نی زیاد بكه‌ن.
گوتیشی: "به‌ر له‌وه‌ی ببمه سه‌رۆك، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێستادا نرخی سووته‌مه‌نی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، به‌هۆی جه‌نگه‌وه نرخه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بوونه‌ته‌وه".
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویستمان به بیرۆكه‌ی نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی عه‌مباركردنی به‌نزین، توانای پاڵاوتنی پاڵه‌وتگه‌كان و گواستنه‌وه‌ی بۆ بازاڕه‌كانه بكرێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌و قه‌یرانه‌ی بۆ خێزانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دروست بووه، پێویستی به‌وه هه‌یه چاره‌سه‌ری خێرای بۆ بكرێت".
k.b