وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: دەست بە دروستكردنی خانوو له زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك دەكرێت
"ئاوی خاوێن دەگەیەندرێتە زه‌وییه‌كانی كه‌رتی هەشتی حەسارۆک"

K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، ئاوی خاوێن دەگەیەندرێتە زه‌وییه‌كانی كه‌رتی هەشتی حەسارۆک و دەست بە دروستكردنی خانوو دەكرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆک كۆبووەوە و لە نزیكەوە وردەكاریی ئەو كارانەی پێ راگەیاندن كە پێش مانگێک بۆیانی خستبووەڕوو.
وه‌زاره‌تی شاره‌ونی راشیگه‌یاند، له چوارچێوەی بەڵێنەكانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ته‌واوی خزمەتگوزارییەكان بەو گەڕەكە ده‌گه‌یه‌ندرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە دانیشتنەكەدا بە نوێنەری خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆک راگەیەندرا، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە لێدانی بیر دەكرێت و لە سەرەتاشدا سێ بیر پێكەوە لێ دەدرێن، هەروەها لە ماوەی دوو هەفتەدا سەرەبلۆكی تەواوی گەڕەكی هەشتی حەسارۆک دادەنرێت.
هەروەها وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێی راگەیاندن، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە هەموو خاوەن زەوییەک دەتوانێت خانوو دروست بكات، ئەوانەش كە سەرەبلۆكیان داناوە و فایلیان تەواو بووە، ئێستا دەتوانن سەردانی شارەوانیی چوار بكەن بە مەبەستی مۆڵەتی ڕێگەپێدانی دروستكردنی خانوو.
هەر لە كۆبوونەوەكەشدا باس لەو زەوییە بازرگانیانە كرا كە حكوومەت بۆ خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک فرۆشتوونی و لە ماوەی داهاتوودا دەخرێنە ژمارەیەكی بانكیی تایبەت بەو گەڕەكە و ڕاستەوخۆ دەست بە پرۆژەكانی دیكە دەكرێت.