واشنتن گله‌یی له چین ده‌كات
"ئه‌وان له به‌ری هه‌ڵه‌ی مێژوودا وه‌ستاون"

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له‌باره‌ی لایه‌نگری چین بۆ رووسیا، واشنتن نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی لایه‌نگریكردنی چین بۆ رووسیا و خودی ڤلادیمێر پوتن ده‌ربڕی.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه ئه‌م وڵاتانه‌ی پشتگیری رووسیا بۆ داگیكردنی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، "ئه‌وان له به‌ری هه‌ڵه‌ی مێژوودا وه‌ستاون".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چین وا نمایش ده‌كات له پرسی ئۆكرانیادا بێلایه‌نه، به‌ڵام ره‌فتاره‌كانی ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا هه‌یه.
نیگه‌رانییه‌كه‌ی واشنتن دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌وه دێت كه هه‌ردوو سه‌رۆكی چین و رووسیا له‌باره‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان گفتوگۆیانكرد.
ئه‌مڕۆ 15ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 (شی جین بینگ)، سه‌رۆكی چین و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان له‌باره‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرد.