به فڕۆكه‌ی ئێف16 چه‌ند بنكه‌یه‌كی داعش له كه‌ركووك بۆردوومان كران
"له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی (ئێف16)ـه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 چوار جار بنكه‌كانی داعش له كه‌ركووك بۆردوومان كران"

K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای كرد، له سنووری پارێزگای كه‌ركووك چه‌ندین بنكه و باره‌گای چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی عێراق بۆردوومان كران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، به‌هاوكاری ئاژانسی هه‌واڵگری، شانه‌ی به‌ئامانجگرتنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بنهیهكی چه‌كدارانی داعشیان له (وادی ئه‌لگور) له سنووری پارێزگای كه‌ركووك بۆردوومان كرد.
شانه‌ی ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی (ئیف16)ـی عێراقی بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای كه‌ركووك كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری لێ‌بوو بۆردوومان كرا.
ئه‌و شانه‌یه روونیكرده‌وه، دواتر هێزێكی لیوای 20ـی سه‌ر به فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی ئیتیحادی رێگه‌یان پێدرا دوای بۆردوومانه‌كه پشكنین بۆ شوێنه‌كه بكه‌ن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان هاوكار بوون بۆردوومانی ئه‌م بنكه‌یه‌ی چه‌كدارانی داعش بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی به هاوكاری فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی سوپا، مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له ناوچه‌ی (وادی ئه‌لشای) له باشووری كه‌ركووك بۆردوومان كرد.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی له‌مباره‌یه‌وه روونیكرده‌وه، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی (ئێف16)ـه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 چوار جار بنكه‌كانی داعش له كه‌ركووك بۆردوومان كران.
رێكخراوی داعش، ره‌وتێكی تیرۆریستی چه‌كدارییه، له عێراق و سووریا به چڕی بوونیان هه‌یه، جیا له‌وه‌ش له (باشووری یه‌مه‌ن، لیبیا، سینا، ئه‌زواد، سۆماڵ، باشووری رۆژهه‌ڵاتی نێجیریا، پاكستان و مۆزه‌نبیق) هه‌ن.
سه‌ره‌تا ئه‌بو به‌كر به‌غدادی وه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه ده‌ركه‌وت، دواتر ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لقڕشی، دوای كوژرانی هه‌ردووكیان، له ئێستادا ئه‌بو ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لقوڕشی سه‌ركردایه‌تی داعش ده‌كات.
داعش له 12 ویلایه‌ت پێكهاتوون، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا به‌ربڵاون، چه‌ندین پێشێلكاری مافی مرۆڤ و تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، داعش خه‌ریكی پاكتاوی نه‌ژادییه.