والییه كورده‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركرا

K24 – هه‌ولێر:
له سووریا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش، والییه‌كی كوردیی ریزی چه‌كدارانی داعشیان ده‌ستگیركرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، پێشتر داواكراو بووه و ناوی "هانی ئه‌حمه‌د كوردیی" بووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعشدا هاتووه: ده‌ستگیركراوه كورده‌كه‌ی ریزی داعش، والی ویلایه‌تی ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی داعش بووه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و والییه كورده‌ی داعش پسپۆڕی درووست‌کردنی بۆمب و تەقەمەنیی بووە و یەکێک بووە لە گەورە سەرکردەکانی داعش لە سووریا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییدا هاتووه: ئۆپەراسیۆنەکه پلانێکی هەستیاری بۆ داڕێژراوە، بەو پێیەی کەمترین زیانی لە ناو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌بووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ژەنەرال مایکڵ ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمه‌ریکایی رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە راوەدوونانی داعش لە هەر کوێیەک بن.