ماكرۆن: دووباره جه‌نگ گه‌ڕایه‌وه ئەوروپا
"سەپاندنی شەش پاکێجی سزا بەسەر رووسیادا بووەتە هۆی ئەوەی تێچووی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بۆ مۆسكۆ گران بكه‌وێت"

K24 – هه‌ولێر:
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئاشكرای كرد، شەش پاکێجی سزا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە خرایه سەر رووسیا ئه‌مه بە واتای راگرتنی جەنگ دێ بەبێ چوونە ناو جەنگ.
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مۆڵدۆڤا رایگه‌یاند، دووباره جه‌نگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئەوروپا.
هه‌روه‌ها ماكرۆن گوتی: ئەم جەنگە هەڕەشەی بۆ سەر مۆڵۆدڤا، ناوچەکە و ئەوروپا دروست کردووە.
گوتیشی: "ئەو رووداوانەی لە دووری چەند سەد کیلۆمەترێک لە ئۆکرانیا روو دەدەن، بوونەتە هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری هەموو ئه‌وروپا و دواجار لێکەوتەی بەرچاوی لەسەر ژیان و ئابووری جیهان هەبووە".
ماکرۆن ئاماژەی بەوەشدا، سەپاندنی شەش پاکێجی سزا بەسەر رووسیادا بووەتە هۆی ئەوەی تێچووی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بۆ مۆسكۆ گران بكه‌وێت، ئەمەش بە واتای راگرتنی جەنگ دێ بەبێ چوونە ناو جەنگ.
ماکرۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یەکەم سەرکۆماری فەرەنسایە دوای تێپەڕینی 24 ساڵ سەردانی مۆڵدۆڤا بکات.
مۆڵدۆڤا وڵاتیكی ئه‌وروپی خاوه‌نی سیستمی كۆمارییه، ده‌كه‌وێته نێوان ئۆكرانیا و رۆمانیا، رووسه‌كان چاویان له‌سه‌ره و داوا ده‌كه‌ن بیخه‌نه سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌یان.
مۆڵدیڤا به‌ناوی رووباره‌كه‌ی كراوه كه به نێویدا تێده‌په‌رێت، ته‌مه‌نی ئه‌م وڵاته 800 هه‌زار ساڵه و یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی.