ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كه‌لار رووی دا

وێنه‌ی سووتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌، وێنه‌: سیروان غه‌ریب
وێنه‌ی سووتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌، وێنه‌: سیروان غه‌ریب

K24 – هه‌ولێر:

له‌ باكووری كه‌لار، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و له‌ ئاكامیدا چوار هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ گه‌رمیان، رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا له‌ باكووری شارۆچكه‌ی كه‌لار ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیستراوه‌.

شوێنه‌واری ته‌قینه‌وه‌كه‌/ فۆتۆ: هه‌رێم جاف
شوێنه‌واری ته‌قینه‌وه‌كه‌/ فۆتۆ: هه‌رێم جاف

وتیشی: به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ درۆن بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كراوه‌، له‌ ئاكامدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.