توركیا: شه‌ش چه‌كداری په‌كه‌كه كرانه ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، له ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی "چنگ – قفڵ" شه‌ش چه‌كداری په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج.
وه‌زاره‌ته‌كه روونی نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه له كوێ كراونه‌ته ئامانج.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا له "باكووری عێراق" كراونه‌ته ئامانج.
Operasyonlarımız kararlılıkla sürüyor.#MSB pic.twitter.com/b1sCxJVPQX
— T.C. Millî Savunma Bakanlığı (@tcsavunma) June 17, 2022
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له باكووری كه‌لار، ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیی له لایه‌ن درۆنێكه‌وه بۆردومان كرا و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چوار كه‌س له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا لایه‌نه ره‌سمییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئه‌و بۆردومانه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.