دوو سه‌ربازی خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكی له ئۆكرانیا كه‌وتنه ده‌ست سوپای رووسیا
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی فه‌رمیی رووسیا گرته ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه دوو خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكی له هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئۆكرانی دابڕاون و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ون بوون. دوو سه‌ربازه خۆبه‌خشه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی رووسیا ده‌ڵێن "دژی جه‌نگین".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، دوێنی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌نووسانی گوتووه، شوێنی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا نازانن و داواش له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، پێویسته نه‌چنه ئۆكرانیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، هاووڵاتیی سێیه‌میان له ئۆكرانیا له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند هه‌فتیه‌ی رابردوو ون بووه و سۆراخی نازانن.
رۆژنامه‌نووسی رووسی، كه له كه‌ناڵی فه‌رمیی رووسیا "ئار تی" كار ده‌كات، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێلیگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه "ئه‌لیكسه‌نده‌ر درویك" به‌رامبه‌ر كامیرا قسه ده‌كات.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، درویك جلێكی سه‌ربازی له‌به‌ردایه و دانیشتووه و ده‌ڵێت: "دایكه ده‌مه‌وێت پێتڕابگه‌یه‌نم من له ژیاندا ماوم و هیواخوازم به زووترین كات بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه.
كه‌ناڵی "ئار تی"ی رووسیش له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام گرته ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه "لاندی هوین"، روونیده‌كاته‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ "ئه‌لیكسه‌نده‌ر دوریك" له نزیك شاری خاركیڤ-ی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ سوپای رووسیا شه‌ڕیان كردووه، به‌ڵام سوپای رووسیا توانیویانه پێگه‌كه‌یان كۆنترۆڵ بكات، بۆیه ناچار بوون بكشێنه‌وه، چه‌ند كاتژمێرێك خۆیان حه‌شارداوه و دواتریش خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی رووسیا كردووه.
كه‌ناڵی فه‌رمی رووسیا "ئار تی" له گرته ڤیدیۆییه‌كی دیكه‌دا ئه‌و دوو خۆبه‌خشه ئه‌مه‌ریكییه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌وجاره‌یان ده‌ڵێن، ئه‌وان دژی جه‌نگن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی كرده‌وه، ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌ی دوو خۆبه‌خشه ئه‌مه‌ریكییه‌كه درووست و گوتیشی: پێیانوایه ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه له‌لایه‌ن سوپای رووسیا له ئۆكرانیا به دیل گیراون، بۆیه له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین.
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تا ئێستا 3 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له ئۆكرانیا ون بوون، كه هه‌رسێكیان له شه‌ڕكه‌ره‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكان و وه‌ك خۆبه‌خش چوونه‌ته پاڵ سوپای ئۆكرانیا.
به پێی قسه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" ئاشكرای كردووه، سێیه‌م هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی له ئۆكرانیا ون بووه، ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكییه، كه 20 ساڵ ئه‌زموونی هه‌یه سه‌ربازی هه‌یه و له كۆتایی مانگی نیسانی رابردووه‌وه هیچ هه‌وڵێكی نازانرێت.
The first footage of American mercenaries captured by Russian Armed Forces near Kharkov has appeared. Alexander Drueke 39, a chemical operations specialist with the US Army and Andy Huynh 27 a US Marine pic.twitter.com/k1Yrl4AnCF
— Natalia 🦊 Наталья 🇷🇺☭🇨🇴 (@NTY57NTY) June 17, 2022
Russian state TV discussed the capture of two Americans, Alexander Drueke & Andy Huynh, by Russian forces in Ukraine. Immediately after the clip of crying family members pleading for their lives, state TV host used mocking expressions meaning there's no chance they will be freed. pic.twitter.com/cOHp1rcwTg
— Julia Davis (@JuliaDavisNews) June 17, 2022