دوای 4 مانگ له جه‌نگی ئۆكرانیا بۆ یه‌كه‌مجاره زێلینسكی كیێڤ جێده‌هێڵێت
ڤیدیۆی سه‌ردانی زێلینسكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی كیێڤ

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئۆكرانی ئاشكرای كرد، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگ و هێرشه‌كانی رووسیا، زێلینسكی 5 جار له هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاری بووه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئۆكرانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) رایگه‌یاند، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا 5 جار له‌هه‌وڵی تیرۆریستی رزگاری بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئۆكرانییه‌كان، له‌وه‌ته‌ی به‌رپابوونی جه‌نگ، زێلینسكی كه‌مجار هه‌بووه كیێڤی پایته‌خت جێبهێڵێت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی شاری میكۆڵایڤ له باشووری ئۆكرانیا بكات.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی زێلینسكی بۆ میكۆڵایڤ، له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه سه‌یری خانوێكی خاپوور كرا‌و ده‌كات.
میكۆڵایڤ، شارێكی پیشه‌سازی ئۆكرانییه، هاوسێی خێرسۆنه، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی رووسه‌كاندایه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رێگای شاری ئۆدیسای به‌نده‌رییه.
له‌كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له میكۆڵایڤ، له ژێر زه‌مینێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م شاره كۆبووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌وه فڕۆكه‌یه‌كی رووسیا ناوچه‌یه‌كی ئه‌م شاره‌ی بۆردوومانكرد و دوو سه‌ربازی ئۆكرانی به‌هۆیه‌وه كوژران.
پتر له 110 رۆژه جه‌نگی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنه‌ها ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، جیا له سه‌پاندنی سزای ئابووری بۆ سه‌ر مۆسكۆ، كه كاریگه‌ری خراپی به ئابووری جیان گه‌یاندووه.
#Zelensky June 18th
— Oriannalyla 🇺🇦 (@Lyla_lilas) June 18, 2022
In Mykolaiv region.
Meeting on important issues of the region. They discussed the state of the economy, the restoration of water supply, the situation in agriculture. Special attention was paid to threats from land and sea. pic.twitter.com/3w4Ybhnb12
k.b