هێرشكرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی سیخه‌كان له كابول
"دوو كه‌س تێیدا كوژران"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له رێگه‌ی بۆمبی ده‌ستییه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر په‌رستگایه‌كی سیخه‌كان له كابول، بووه هۆی كوژرانی دوو كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022)، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان به بۆمبی ده‌ستی هێرشیانكرده سه‌ر په‌رستگایه‌كی سیخه‌كان، ده‌ره‌نجام دوو كه‌س كوژران و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
عه‌بدولنافیع تاگوور، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، چه‌كداره‌كان هاتوونه‌ته ناو په‌رستگاكه، له رێگه‌ی بۆمبی ده‌ستییه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر پاسه‌وانی په‌رستگاكه و كووشتیان.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، له‌نێو كوژراوه‌كان جگه له پاسه‌وانی په‌رستگاكه، چه‌كدارێكی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانیش كوژرا، دوای هێرشی چه‌كداره‌كان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش له‌به‌رده‌م په‌رستگاكه ته‌قییه‌وه، هیچ زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
له ئێستادا نزیكه‌ی 200 سیخی ئه‌فغانستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، پێشتر ژماره‌یان نیو ملیۆن كه‌س بوو، به‌هۆی ناكۆكییه تایفییه‌كان وڵاتی خۆیان جێهێشتووه.
K.B