سلێمانی.. ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌ركران
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له به‌ڕێوه‌چوو

K24- سلێمانی:
ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌رپرسی ئۆفیسی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان (WHO) ئاماده‌یبوو، تاوتوێی میكانیزم و رێگه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و نه‌خۆشییه كرا.
به‌گوێره‌ی گشتاندنێكیش كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م یه‌كه كارگێڕی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی كراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی گشتیی ته‌ندروستی و حاڵه‌ته‌كانی كۆلێرا له سنووری پارێزگای سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا و هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كان خرانه‌ڕوو و ژماره‌یه‌ك بڕیاریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركران.


دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌ندین حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له پارێزگای سلێمانی، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، ئه‌م ره‌وشه‌ی لێره درووست بووه، مه‌ترسییه له‌سه‌ر ته‌ندرووستیی گشتیی و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی واده‌كات كۆلێرا تێپه‌ڕێنین، هۆشیاری هاووڵاتیان و خۆپاراستنه.
گوتیشی: داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رووبه‌ڕووی ئه‌م ره‌وشه ته‌ندرووستییه ببینه‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندرووستیی گشتیی و تاك.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، بودجه‌یه‌كی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وشه ته‌رخان بكات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاویان پیسه، پێویسته خۆیان ئه‌و ئاوانه بۆ خواردنه‌وه به‌كارنه‌هێنن. ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان داوه به لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌ت و ناحییه‌كان، رێككاری پێویست بگرنه به‌ر، ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رچاوه‌ی خواردنی پیسن دایان بخه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری ته‌ندرووستیی سلێمانی، تا ئێستا 56 حاڵه‌تی كۆلێرا له سلێمانی تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه 10 حاڵه‌تیان له تاقیگه‌كانی ناوه‌ندیی عێراق له به‌غدا پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
H.B