ئایا ده‌كرێت "كازاخستان" نێچیری داهاتووی رووسیا بێت؟
"وڵاتانی پێشووی ناو یه‌كێتی سۆڤییه‌ت به‌شێكن له دۆمه‌ینی رووسیا"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بێ په‌رده‌پۆشی به‌رامبه‌ر وڵاتانی پێشووی ناو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت-ی هه‌ڵوه‌شاوه بڵاوكرده‌وه و هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئارهزووبكهن ده‌توانن هه‌مان چاره‌نووسی ئۆكرانیا هه‌ڵبژێرن به‌هۆی سهرهڕۆیكرن له‌گه‌ڵ رووسیا.
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، له دیالۆگی بازرگانی رووسیا- ئه‌فه‌ریقا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وڵاتانی پێشووی ناو یه‌كێتی سۆڤییه‌ت به‌شێكن له دۆمه‌ینی رووسیا و هه‌مان ترس له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئۆكرانیایان ده‌بێت ئه‌گه‌ر دژی كرملین بوه‌ستنه‌وه.
دۆمه‌ین واته ناوچه‌یه‌ك له رووبه‌ری خاكێكی فراوان كه فه‌رمانڕه‌وایه‌ك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك حكومی ده‌كات، لای پوتن، ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كۆیكردبوونه‌وه ناوچه‌ی رووسیان.

ئه‌مساڵ رۆژی 17-25 حوزه‌یران، شه‌شه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی سانت پترسبۆرك- رووسیا له چوارچێوه‌ی دیالۆگی بازرگانی رووسیا- ئه‌فه‌ریقا، به‌رێوه‌ده‌چێت.
به‌شداربوانی (SPIEF) بریتین له به‌شداربووانی سه‌ركرده باڵاكانی رووسیا و ئه‌فه‌ریقا كه ئامانجی دیالۆگه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه بۆ پرسه گرنگه تایبه‌ته‌كان ده‌رباره‌ی بازرگانی و ئابووری نێوان رووسیا و ئه‌فه‌ریقا.
كاتێك پوتن وتی: "وڵاتانی پێشووی ناو یه‌كێتی سۆڤییه‌ت به‌شێكن له دۆمه‌ینی رووسیا و هه‌مان ترس له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئۆكرانیایان ده‌بێت ئه‌گه‌ر دژی كرملین بوه‌ستنه‌وه"، سه‌رۆكی كازاخستان چه‌ند مه‌ترێك له نزیكییه‌وه له‌سه‌ر شانۆی كۆڕبه‌نده‌كه دانیشتبوو بۆیه شرۆڤه‌كاران به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرای ده‌زانن له دژی وڵاتانی دیكه له‌نێویاندا كازاخستان.

قسه‌كانی پوتن وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ كاسیم جۆمارت تۆكایێڤ، كاتێك رۆژی 17ی حوزه‌یران له كۆڕێكدا له سه‌كۆی كۆڕبه‌ندی ئابوری سانت پترسبۆرگ رایگه‌یاند كه ئه‌وان دان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو ناوچه‌ی دۆنیسك و لۆهانسك-ی خۆرهه‌ڵانی ئۆكرانیا نانێن له‌هه‌رێمی دونباس كه له‌لایه‌ن رووسیاوه سه‌ربه‌خۆییان بۆ راگه‌یه‌نرا به چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی هێرشی داگیركاری ئۆكرانیا.
تۆكایێڤ به‌م لێدوانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا كه‌وته ناكۆكییه‌وه كه وه‌ك میوانێكی فه‌خری بانگهێشتی كۆڕبه‌نده‌كه كرابوو، وێرای ئه‌وه‌ی كازاخستان هاوپه‌یمانی رووسیایه، به‌ڵام تۆكایێڤ به‌ته‌واوی پشتگیری له شه‌ڕی ئۆكرانیا نه‌كرد، وتیشی: "بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه، ئێمه یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌تان به پێویست ده‌زانین".
پوتن له ئاكامی قسه‌كانی تۆكایێڤ-دا به‌هێمنی دانیشتبوو، لێوه‌كانی خۆی به‌هێواشی ئه‌گه‌ست و به‌رله‌وه‌ی تۆكایێڤ كۆتایی به قسه‌كانی بێنێت، وتی: "یه‌كێتی سۆڤییه‌ت چییه، ئه‌مه مێژووی رووسیایه".
كاسیم- جۆمارت كهمێلێڤیچ تۆكایێڤ له 12ی حوزه‌یرانی 2019ه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی كازاخستان ده‌ستبه‌كاره ئه‌ویش دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نور سوڵتان نه‌زه‌ربایێڤ له 19ی ئاداری 2019 له دوای 29 ساڵ له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات.
پوتن له‌دوای قسه‌كانی تۆكایێڤ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی و دوای ئه‌وه‌ی به هێمنی ستایشی گه‌لی كازاخستان-ی كرد، وتی: "ده‌كرا هه‌مان شت له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا رووبدات، به‌ڵام ئه‌وان هاوپه‌یمانی ئێمه نه‌بوون".
چاودێرێكی سیاسی كه بنكه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له نورسولتان-ی پایته‌ختی كازاخستانه، له رێگه‌ی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف-ه‌وه ده‌ڵێت: "تۆكایێڤ سه‌رزه‌نشتی پۆتن-ی كرد له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا، قسه‌كانی پوتن -یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه بوو بۆ سه‌ر كازاخستان و ده‌شێت نێچیری داهاتووی رووسیا بێت".

هه‌روه‌ها شرۆڤه‌كارێكی دیكه كه بنكهكهی له ئهلماتێیه به ته‌له‌گراف-ی وت: "پوتن ده‌ڵێت دراوسێی باش بیت ئه‌وه باشه، ئه‌گه‌ر لایه‌نگری خۆرئاوا بیت ئێمه ده‌توانین خاكه‌كه‌ت داگیربكه‌ین چونكه خاكی رووسیایه".
ماكسیملیان هێس، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له وتارێكیدا له‌ژێر ناوی (چۆن داگیركردنی ئۆكرانیا كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر كازاخستان) له پێگه‌ی سه‌نته‌ره‌كه، ده‌ڵێت: "پێگه‌ی تۆكایێڤ لاوازه چونكه پشتی به پشتیوانی پوتن به‌ستووه و له مانگی كانوونی دووه‌می (یه‌نایه‌ری 2022) ئه‌مساڵ پوتن به هه‌زاران سه‌ربازی نارد بۆ لێدان له به‌رهه‌ڵستكارانی ناوخۆی كازاخستان بۆ پشتگیری تۆكایێڤ، بۆیه پشتی به پشتیوانی پوتن به‌ستووه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆیه قسه‌كانی پوتن هه‌ڕشه‌یه‌كی ئاشكرایه له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئه‌توانێت داگیری بكات".
هه‌ر له كۆڕبهندهكهی سانت پترسبۆرگ-دا، پوتن پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه رووسیا و ئۆكرانیا په‌یوه‌ندییه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه و دره‌نگ بێت یان زوو دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی "ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تایبه‌ت" كۆتایی هات.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كازاخستان سه‌ربه‌خۆیی دۆنیسك و لۆهانسك-ی خۆرهه‌ڵانی ئۆكرانیا ره‌تبكاته‌وه، له‌مانگی ئادار -دا موختار تیلۆبێردی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، ئه‌و پرسه‌ی ره‌تكرده‌وه، كرملین هه‌ریه‌ك له كازاخستان و جۆرجیا و ئۆكرانیا-ی تۆمه‌تبار كرد كه میوانداری تاقیگه‌یی بایۆلۆژی ئه‌مه‌ریكا-یان كردووه.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مێژه ترسی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه پوتن بیه‌وێت كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تانی پێشووی سۆڤیه‌ت بكاته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندامی ناتۆ نین.