ماکرۆن دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی رەت کردەوە
"بۆئەوەی حکومەت بتوانێت درێژە بە راپەڕاندنی ئەرکەکانی بدات"

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی حوزەیرانی 2022، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی وەزیرانی، ئیلیزابێس بۆرنـی رەت کردەوە، "بۆئەوەی حکومەت بتوانێت درێژە بە راپەڕاندنی ئەرکەکانی بدات".
لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان، کە تێیدا ماکرۆن زۆرینەی رەهای لە پەرلەمان لەدەستدا، رێگە بۆ هاتنەکایەی ناسەقامگیری و پاشەکشەی سیاسی لە کۆشکی ئێلیزێ خۆش دەبێت.

لەم چوارچێوەیەدا، ئیمانوێل ماکرۆن راوێژی سیاسی پێویست دەکات بۆ دەستنیشانکردنی چارەسەرێکی بونیاتنەر لەپێناو خزمەتکردنی فەرەنسیەکان، ئەمەش پێش زنجیرە دیدار و کۆبوونەوەکانی دەبێت لەگەڵ سەرۆکی پارتەکان.
لەلای دیکەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران، ئیلیزابێس بۆرن لەگەڵ بەرپرسانی حکومی کۆدەبێتەوە.
گۆڤاری "دێرشبیگڵ"ی ئه‌ڵمانیی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە نووسیویه‌تی: "فه‌ره‌نسا ده‌نگی دا و سزای ماكرۆنی دا".
هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ماكرۆن له پێشه‌نگدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام چیدیكه خاوه‌نی زۆرینه‌ی ره‌های كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی نییه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی كابینه‌كه كه پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردن بوون، تاڵاوی شكستیان نۆشی.
هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا، ئه‌نجامه‌كانی به جۆرێك كه‌وتنه‌وه، كه هیچ حزبێك زۆرینه‌ی ره‌های نه‌بێت.
راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان پێشكه‌وتوون و ئه‌مه‌ش شانۆی سیاسی وڵاته‌كه دابه‌ش ده‌كات بۆ سێ كوتله‌ی سه‌ره‌كی.

كوتله سه‌ره‌كییه‌كان، هه‌ریه‌ك له میانگیرهكانن به سه‌رۆكایه‌تی ئیمانوێڵ ماكرۆن، كه 245 نوێنه‌ریان هه‌یه، راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی مارین لۆپێن، كه 89 نوێنه‌ریان هه‌یه و هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشتمانی، كوتله‌ی سێیه‌میان چه‌په رادیكاڵه‌كان و سۆسیالیستهكانن، 135 نوێنه‌ریان هه‌یه و جان لۆك له یه‌كێتی گه‌لی ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات.
له نێوان میانگیر و راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كاندا، راستڕه‌وی نه‌ریتی وه‌ك پارتی كۆمارییه‌كان هه‌یه، كه لاواز بوون و پێگه‌یان وه‌ك خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕن، چونكه 61 كورسییان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی هه‌یه.

رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت
له رووی لۆژیكییه‌وه، له به‌رده‌م ماكرۆندا دوو بژارده هه‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه، هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له ئه‌ڵمانیا، رێكبكه‌وێت، یاخود رێگه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌رچییان بوێت بۆیان واژوو بكات.
واژووكردن ره‌نگه كلیلی چاره‌سه‌ر بێت، چونكه تا ژماره‌ی نوێنه‌ران بۆ گه‌یشتن به زۆرینه‌ی ره‌ها كه‌مبێته‌وه، گرێیه‌كه كوێرتر و پرسه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت.
ئه‌م ئاڵۆزییه دوای ئه‌وه سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وت، كه له ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه هه‌ریه‌ك له پارته راستڕه‌و و چه‌پڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان گرته ئه‌ستۆ و رایانگه‌یاند، نایانه‌وێت بچنه ریزی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه و ده‌یانه‌وێت به سینه كراوه‌یی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.

گفتوگۆكان یه‌ك ئامانجیان ده‌بێت، چوونه ناو حكومه‌ت و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌خوازرێت به جۆرێك بێت، وه‌ك "جان فرانسوا كۆبییه"، نوێنه‌ری پێشووی راستڕه‌وه‌كان ده‌ڵێت: ده‌بێت رێككه‌وتنی حكومه‌ت له نێوان ماكرۆن و كۆمارییه‌كان هێنده به گوڕ و تین بێت به‌ر به هه‌ڵكشانی توندڕه‌وه‌كان بگرێت. بۆ ئه‌مه‌ش رێگه‌كه ئه‌وه‌یه نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی "به‌یه‌كه‌وه" له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتی "كۆمارییه‌كان" بگه‌نه زۆرینه‌ی ره‌ها.
زۆرینه‌ی ره‌ها له سه‌ر شانۆی سیاسی كۆماریی پێنجه‌می فه‌ره‌نسا، وه‌ك ئاڵنگارییه‌كی نوێ به‌رۆكی ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه‌ی گرتووه، كه به‌ردی بناغه‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ دیگۆڵ له 1958 داینا.