سەرۆک بارزانی پێشوازی لە توێژەری ئێرانی سادق زیبا کەلام دەکات
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان ئاڵوگۆڕ کرا

K24 - هەولێر:
رۆژی دوو شەممە 20ـی حوزەیرانی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە توێژەر و نووسەری ئێرانی و مامۆستای زانکۆی تاران سادق زیباکەلام کرد.
لە دیدارەکەی سەرۆک بارزانی و سادق زیباکەلام، بیروڕا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان ئاڵوگۆڕ کرا.

سادق زیباكەلام، ماموستای زانكۆ لە تاران لە ھەڤپەیڤینێكی تایبەت لەگەڵ كوردستان24 رایگەیاندبوو، نابێت ئێران و توركیا لە (ھەرێمی كوردستان) و (بەرێوەبەردنی كوردستان بەدەستی كوردەكان) بترسن.
ناوبراو ئهوهشی خستهڕوو، ھەرێمی كوردستان دەرفەتە و دەبێ وڵاتانی دەورووبەر لەوە تێبگەیەندرێن ئەگەر كوردەكان خۆیان وڵاتی خۆیان بەرێوەببەن، مەترسی بۆ ھیچ لایەك نییە.
بڕیاره تهواوی دیمانهكهی سادق زیبا كهلام چوارشهممه كاتژێر 09:00ـی شهو لهمیانی دیداری تایبهت بڵاو ببێتهوه.