جووتیار عادل زانیاری له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌خاته‌ڕوو
"له رێگه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه دوو ئامانج به‌دی ده‌هێنرێن"
K24- هه‌ولێر:
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئامانجی سه‌ره‌كی یاسای چاكسازی رێگه‌گرتنه له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، چونكه پێشتر سامان و پاره‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ده‌ر ده‌درا، ئامانجی دووه‌میش په‌یوه‌ندیی به دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانیی نێوان فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانه‌وه هه‌یه.
جوتیار عادل له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 جه‌ختیشی كرده‌وه، راسته كه له رێگه‌ی چاكسازییه‌وه هه‌ندێك پاره گه‌ڕاوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی، به‌ڵام ئه‌مه ئامانجی حكومه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه له داهاتوودا ئه‌و رێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر شوێنی خۆیان ده‌گرن و رێگه‌ش له به‌رده‌م به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌گرێت و جۆرێك له یه‌كسانی له نێوان فه‌رمانبه‌ران ده‌هێنێته دی.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی رێگه‌خۆشكه‌رن بۆ سه‌روه‌ری یاسا و باشتركردنی ئه‌دای حكومه‌ت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر به‌گوێره‌ی شایسته‌ی خۆی مووچه وه‌ربگرێت و ئه‌دایه‌كی باشتر پێشكه‌ش بكات و له كۆتاییشدا خزمه‌تێكی زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و چاكسازیانه‌ی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراون، هه‌نگاوێكی زۆر باش بوو، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار بوو لیواكان و هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك و دوو له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌ت كۆبكرێنه‌وه و ئه‌مه هه‌وڵێكی زۆر جددییه و له هه‌مان كاتیش‌دا له دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991، بۆ یه‌كه‌مجاره یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروست ده‌بێت و له یه‌ك شوێن مووچه وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆش بۆ یه‌كه‌م جاره بابه‌تی پاسه‌وانی رێكده‌خرێت، ئه‌مه‌ش وێڕای هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری، رێگری له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیش ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فۆڕمێك ئاماده‌كراوه و بۆ ته‌واوی باره‌گا حزبییه‌كان و ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش نێردراوه و پله‌ی سه‌ربازی ده‌ستنیشان كراوه.
گوتیشی: له‌كۆی ئه‌و پرۆسه‌یه ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌م ئه‌دای خۆی باش بكات و هه‌میش دادپه‌روه‌ری به‌دی بهێنێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هیوامان وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پرۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجامێكی باشتر به‌ده‌سته‌وه بدات.
H.B