ژماره‌ی كوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌فغانستان گه‌یشته 1000 كه‌س
"خه‌ڵك گۆڕ له دوای گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نن"
K24 - هەولێر:
درەنگانی شەوی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر شاری خوستی باشووری ئه‌فغانستانی هه‌ژاند، به‌هۆیه‌وه 1000 كه‌س كوژران و 1500 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
محه‌مه‌د ئه‌مین حوزه‌یفه، سه‌رۆكی میدیا و رۆشنبیری ویلایه‌تی بهكتیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 1000 كه‌س و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هێشتا ئه‌و ژماره به‌رز بێته‌وه.
حوزه‌یفه راشیگه‌یاند، "خه‌ڵك گۆڕ له دوای گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نن".
درەنگانی شەوی رابردوو 21ـی حوزەیرانی 2022، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و لە ئاکامدا زیاتر لە 1000 کەس گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییه‌كانی وێبسایتی BBC، بوومەلەرزەکە درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 11:54 بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر لە چەند ناوچەیەکی ئەفغانستانی داوە.
(USGS) ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسیی ئه‌مەریكا بڵاویكرده‌وه، سەرەتا گوڕی بوومەلەرزەکەی بە 6.1 پلە بڵاوکردەوە، پاشان بڵاویکردەوە کە گوڕەکەی 5.9 بووە.
بیلال کەریمی، گوتەبێژی حکومەتی تاڵیبان لە تویتێکدا رایگەیاند، "بۆ رێگریکردن لە کارەساتێکی مرۆیی، داوا لە دەزگاکانی فریاكه‌وتن دەکەین بەپەلە فریاگوزاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بگەیەنن ".
ئاماژە بەوەش درا، بوومەلەرزەکە نزیکەی 44 کیلۆمەتر لە ویلایەتی هۆست نزیک سنووری پاکستان لە قووڵایی 51 کیلۆمەتر روویداوە و لە پاکستان و هیندستانیش هەستی پێکراوە.