نهتهوهیهكگرتووهكان ئاماری له سێدارهدان له ئێران بڵاو دهكاتهوه
UN ئاماری ورد دهخاتهڕوو

K24 - هەولێر:
لە پەنجایەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتێکی تایبەت بە دۆخی خراپی مافهكانی مرۆڤ لە ئێران خوێندرایەوە.
لەم راپۆرتەدا ئاماژه بهوه كراوه، کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە سەد کەسی لە سێدارە داوە کە زۆربەیان سەر بە کەمینەکانی ئەم وڵاتەن.
راپۆرتەکە هەروەها هێمای بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان، کوشتاری خەڵک، دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان و کوشتنی کۆڵبەران کردووه.
راپۆرتهكهی ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی کە لە لایەن لە لایەن نادا ئەلنەشیف، جێگری گۆتێرێشەوە خوێنرایەوە، تێیدا هاتووه:
لە ساڵی 2020 دا لانی کەم 260 هاووڵاتی ئێرانی لەسێدارە دراون.
ژمارەی لە سێدارە دراوان لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 310 کەس ولە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانی کەم 105 کەس لە سێدارە دراون.
هەر بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لەو 105 کەسە دوو کەسیان منداڵ بوون و له حاڵی ئێستادا 85 منداڵ چاوەڕێی جێبەجێکرانی سزای سێدارەن.
بە پێی بەدواداچوونی کوردستان24 و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ساڵی 2020 دا لە ئێران 60 کورد لەسێدارەدراون، لە ساڵی 2021 دا ژمارە لە سێدارەدراوانی کورد 48 کەس بوون و لە سەرەتای ساڵی 2022ش تا ئێستا بە گشتی 239 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە 33 کەسیان کورد بوون.
لە بەرانبەردا مەهدی عەلی ئابادی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ژنێڤ، بە توندی ڕەخنەی لە ڕاپۆرتەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان.