"ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران" له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌ندا لابرا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، ده‌سته‌واژه‌ی "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی" له په‌یڕه‌وی ناوخۆیدا سڕییه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی هه‌موار مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دا و ده‌سته‌واژه‌ی "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی" نوێنه‌رانی لابرد و ته‌نیا ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆك و جێگره‌كانی كاری پێده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، له په‌یڕه‌وی هه‌مواركراودا، ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی" لابراوه و له بری ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی "سه‌رۆك" یاخود "یه‌كێك له جێگره‌كانی" به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌م هه‌موار دوای ئه‌وه هات، كه پێشتر ناكۆكیی له نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و جێگری یه‌كه‌می، حاكم زاملی هه‌بوو، له باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
حاكم زاملی سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت له ناو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییدا یه‌كلا بكرێنه‌وه، به‌ڵام محه‌ممه‌د حه‌لبووسی رای وابوو، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستیی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بن.