مایك پێنس: پێویسته به زووترین كات بایدن له گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا بكشێته‌وه
له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست

K24- هه‌ولێر:
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه له شێوازی ئیداره‌دانی گفتوگۆكانی بایدن له‌گه‌ڵ ئێران تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ده‌گرێت و رایگه‌یاند، پێویسته به زووترین كات بكشێنه‌وه.
مایك پێنس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، جۆ بایدن و ئیداره‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران به‌ده‌ستهاتبوو، له‌ناویان برد.
پێنس راشیگه‌یاند، داوا له ئیداره‌ی جۆ بایدن ده‌كه‌ین به زووترین كات له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران بكشێنه‌وه.
پێشتر ئیداره‌ی كۆمارییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له ساڵی 2015 له گشت رێكه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به دۆسسیهی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران كشانه‌وه، ده‌ستیانكرد به توندكردنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر تاران.
له مانگی ئه‌پڕڵی 2021 ئیداره‌ی جۆ بایدن ده‌ستی كرده‌وه به گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاران له ڤییه‌ننا، به‌ڵام له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست.