هه‌رێم كه‌مال ئاغا: قۆناغێكی نوێ له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق به‌ڕێوه‌یه
"مه‌بده‌ئی (ته‌وافوق) له ئێستادا پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵیدانه"

K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق و كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، دواین هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر داوای شه‌قام و تشرینییه‌كان ئه‌نجامدرا، دوای هه‌شت مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دۆخه‌كه هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له ئێستادا نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق گۆڕاوه، قۆناغی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی (ره‌وتی سه‌در، پارتی دیموكراتی كوردستان و سیاده) كۆتایی پێهات، قۆناغێكی نوێ له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق به‌ڕێوه‌یه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا راشیگه‌یاند، دوای كشانه‌وه‌یان، ره‌وتی سه‌در وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی كه خاوه‌نی ده‌نگی زۆرن، داهاتووی سیاسی عێراق سه‌قامگیر نابێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی به‌هێزو ده‌ستكراوه پێنه‌هێنرێت و سه‌درییه‌كان رازی نه‌كرێن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: "ره‌وتی سه‌در ده‌یانتوانی ببنه هێزێكی ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌ی چاكسازی، یاخوود ببنه هێزێكی كاریگه‌ر، فشار بۆ سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو دروست بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌ماوه‌ی رابردوودا ره‌وتی سه‌در شه‌قامی به‌كار هێناوه، نه‌یتوانیووه ئامانج بپێكێت".
ده‌ڵێت: "له داهاتوودا به‌هۆی لاچوونی هه‌ندێك به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌نگاو ده‌نێن، له‌وانه له چه‌ند رۆژی داهاتوو ناوماڵی شیعه رێكده‌خرێته‌وه، كوتله‌ی گه‌وره پێكده‌هێنن، سه‌رۆك وه‌زیران دیاریده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مه‌بده‌ئی (ته‌وافوق) له ئێستادا پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵیدانه، بۆ هێنانه كایه‌ی هاوسه‌نگی، له ده‌ستووریش رێگه‌پێدراوه.
ئاغا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه، پێویسته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریبكه‌ن، له‌لایه‌ن كورد و ره‌وتی سه‌در قبووڵكراو بێت، جگه له‌وه‌ش حكومه‌تێكی خاوه‌ن ئابووریی پته‌و رابگه‌یه‌نن.