جه‌بار یاوه‌ر: هه‌ندێك لایه‌ن به قینن، رقیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه
"عێراق نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی ئاسمانی خۆی بكات، نه‌یتوانیوه سنووری خۆی بپارێزێت"

K24 - هه‌ولێر:
جه‌بار یاوه‌ر، شاره‌زای سه‌ربازی و فەریقی یەکەمی خانەنشینکراو رایگه‌یاند، عێراق نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی ئاسمانی خۆی بكات، نه‌یتوانیوه سنووری خۆی بپارێزێت، هه‌ندێك لایه‌ن و گرووپ له عێراق هه‌ن، به قینن، رقیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
جه‌بار یاوه‌ر له‌باره‌ی دووه‌م هێرشی سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له سنووری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م گوتی: حكومه‌تی فیدراڵی به گوێره‌ی دانپێدانانی خۆیان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه هێزه چه‌كداره‌كانیان یه‌كبخه‌ن و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌و هه‌موو هێزه كۆبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، بۆشایی ئه‌منی هه‌یه و هێشتا چه‌كدارانی داعش ماون و چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گوتیشی: عێراق نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی ئاسمانی خۆی بكات، نه‌یتوانه‌وه سنووری خۆی بپارێزێت، درۆن و رۆكێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست سوپای عێراقه‌وه بێت، به ده‌ست هێزی دیكه‌وه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته ئامانج.
ئه‌م شاره‌زایه سه‌ربازیییه روونیكرده‌وه، تا ئێستا عێراق توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی نییه، له‌هه‌مانكاتدا توانای سیستمی راداری نییه، تا بتوانێت به‌رده‌وام چاودێری ئاسمانی وڵاته‌كه بكات و ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه نه‌كرێته سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق.
روونیشكرده‌وه، له رۆژئاوای كێڵگه‌ی كۆرمۆر لیوایه‌كی سوپای عێراق جێگیركراوه و له باشووریش هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه، به‌ڵام له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه و هێزی پاسه‌وانی كێڵگه نه‌وتییه‌كه بۆشاییه‌كی ئه‌منی هه‌یه، هیچ هێزێكی لێ نییه، ره‌نگه گرووپێك بتوانێت له‌و بۆشاییه‌وه بێن و چالاكی ئه‌نجام بده‌ن و ناوچه‌كه جێبهێڵن.
له‌باره‌ی پێشبیینیی ئه‌وه‌ی كێ له پشت ئه‌و هێرشانه تیرۆریستانه‌وه‌یه، جه‌بار یاوه‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌ندێك لایه‌ن و گرووپ له عێراق هه‌ن، به قینن، رقیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مانه به‌شێكن له هۆكاری هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێم، جگه له‌وه‌ش چه‌كدارانی داعش‌یش هێشتا له ناوچه‌كه هه‌ن.