په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر "پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان" كۆده‌بێته‌وه
پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان) خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له كاتژمێر (10)ی به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه (27ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022).
به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاساكانی (سەندیكاى خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق)، (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و (پاراستنی مافی ئاژەڵان) ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه: له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایه‌ك ده‌كرێت، كه ئه‌مانه‌ن:
1 - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕالی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵەی ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
3 - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008).

