بە مووشەك هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر
K24 - سلێمانی:
کەمێک لەمەو بەر بە مووشەك هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە ماوەی چوار رۆژدا ئەمە سێیەم جارە بە مووشەك هێرش بکرێتە سەر ئەو کێڵگەیە.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، بە مووشەك هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر له سنووری ناحیه‌ی قادركه‌ره‌می سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە وتیشی: "موشەکەکەی ئەمجارە هەر کاتیۆشا بووە لە رۆژهەڵاتی کێڵگەکەوە ئاڕاستە کراوە لای گوندی مامیسک 500 مەتر لە دووری کێڵگەکەوە کەوتۆتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".
ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر و كۆمپانیای داناگاز دوای دوو هێرشی مووشەکی دیکە دێت کە لە رۆژانی (22 و 24ـی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) کراونەتە سەر ئەو کێڵگەیە، لە ئاکامی هێرشەکەی رۆژی 22ـی حوزەیران دوو کارمەندی داناگاز بە سووکی بریندار بوون.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، كۆمپانیای داناگاز رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له كۆمپانیای "نه‌وتی هیلال" بڕێكی به‌رچاویان له گازی سرووشتیی به‌رهه‌مهێناوه و ئاستی به‌رهه‌میان گه‌یاندووه‌ته 552 ملیۆن پێ سێ جا، گاز له رۆژێكدا، واته له كۆتایی ساڵی 2021دا به رێژه‌ی %50 به‌راورد به ساڵی 2018 به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌كه زیاد كراوه.