سه‌فین دزه‌یی: بەتوندی ئیدانەی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەم
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بەتوندی ئیدانەی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوێتی: بەتوندی ئیدانەی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم، ئەمە چەندەمین جارە هێرشی تیرۆرستانەی دەکرێتەسەر.
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەم مووشەکبارانە.
دزه‌یی ده‌شڵێت: "حکومەتی هەرێم هەموو هەنگاوێک دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵی کرێکارەکان و خەڵکی ناوچەکە".