عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك: حکومەتی ھەرێم لە رووی سەربازیەوە زۆر بەھێزە
"غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ ھیچ مەترسیەکی لەسەر نییە"

K24- هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، ئاشكرای ده‌كات، كێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ ھیچ مەترسیەکی لەسەر نییە، تەنیا کارێکی گێرە شێوێنی چەند تاقم و گروپێکە گومان دەکرێت سەر بە حەشدی شەعبی بن.
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، كه‌سایه‌تی دیاری سنووری چه‌مچه‌ماڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، چەند گوللـه راجیمەیەکی دوازدەیی و بە شێوەی ھەرەمەکی ئاراستەی كێڵگه‌ی کۆرمۆر کراوه، ئەو جۆرە کاتیوشانە ھێز و کاریگەریەکی وای نییە و مەترسی بۆ سەر تەنیا بینایەکیش دروست بكات.
موباره‌ك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حکومەتی عێراق لەم کات و زروفەدا گیرۆدەی دوو بەرەکی و قەیرانێکی قوڵی سیاسی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه و مەترسی گەورە لەسەر پڕۆسەی سیاسی و حوکمڕانی خودی خۆی ھەیە و نزیکە لە شکست و رووخان و ناتوانێت ببێتە مەترسی بۆسەر ھەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، حکومەتی عێراق ناتوانێت بڕیاری دادگای بەناو فیدراڵی عێراق بکاتە بیانوو بۆسەر كێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر، لەبەرئەوەی بڕیاری دادگاکە دەڵێت نابێت نەوت و غاز ھەناردەی دەرەوە بکرێت، غازی کۆرمۆریش تا ئێستا بەھیچ شێوەیەک ھەناردەی دەرەوە نەکراوە.
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئەگەر ئەم خاڵانەی سەرەوە لەبەرچاو نەگیرێن، حکومەتی ھەرێم لە ئێستادا لە رووی سەربازیەوە زۆر بە ھێزە و بە دڵنیاییەوە توانای بەرگری لە کێڵگە نەوتی و غازیەکانی خۆی ھەیە".