توێژینهوهیهك هۆكاری ههڵبژاردنی هاوڕێیهتی له رێگهی بۆنهوه ئاشكرا دهكات
"ئەوانەی بۆنی جەستەیان لە یەکەوە نزیکە، ئەگەری زیاترە ببنە هاوڕێی یەکتر"

K24 - سلێمانی:
بەپێی توێژینەوەیەك، كه له گۆڤاری "ساینس ئادڤانسز" بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی بۆنی جەستەیان وەك یەکە، یان لە یەکەوە نزیکە، ئەگەری زیاترە ببنە هاوڕێی یەکتر، بهراورد بهو کەسانهی بۆنی جەستەیان جیاوازە.
ژمارهیهك توێژهر بە سەرکردایەتی "ئینباڵ رافریبی" لە پەیمانگەی "وایزمان" بۆ زانستەکان لە ئیسرائیل نووسیویانە: "گیاندارە شیردەرەکان جگە لە مرۆڤ، بەردەوام بۆنی یەکتر دەکەن، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیار لەسەر هاوڕێ و دوژمنەکانیان دەدەن".
مرۆڤەکانیش بەدوای ئەو کەسانەوەن، کە زیاتر لەخۆیان دەچن، گرووپی توێژهرهكان گریمانەی ئەوەیان دانا، ئەو کەسانەی بۆنی جەستەیان هاوشێوەی یەکترە، ئەگەری هەیە ببنە هاوڕێ.
بۆ توێژینهوه لەو گریمانایە، توێژەوان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی کۆمەڵێک هاوڕێیان لە هەمان رەگەز دیاریکرد، کە هیچ پەیوەندییەکی سۆزداری لە نێوانیاندا نەبوو.
ئاماژه بهوهش كراوه، 20 جووت هاوڕێیان دۆزییەوە، کە بە یەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا دابەشکرابوون و تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 39 ساڵیدا بوو. بۆ دوورکەوتنەوە لە گواستنەوەی هیچ جۆرە بۆنێک، دەبوو بەشداربووان واز لە هەندێک خواردن بهێنن و دوور لە هاوسەکانیان و ئاژەڵهكانیان بخەون، هەروەها تیشێرتێک لەبەربکەن، کە توێژەرهوەکان بۆیان دیارکردبوون.
لە کۆتاییدا تیشێرتەکان کۆکرانەوە و خرانە ژێر لێکۆڵینەوە، بە بەکارهێنانی لوتی ئەلیکترۆنی، کە ئامێرێکە بۆ شیکردنەوەی پێکهاتەی کیمیایی بەکاردێت. توێژەران سەریان سوڕما، کاتێك بۆیان دەرکەوت، بۆنی هەر جووت هاوڕێیەک زیاتر هاوشێوەی یەکە، بهراورد به هاوڕێیەکانی دیکە.