فه‌ره‌نسا و ئێران په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن
زه‌ریف له‌گه‌ڵ ئۆلاند و هاوتا فه‌ره‌نسه‌وییه‌كه‌ی قه‌یرانی سوریا تاوتوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته قه‌یرانی سوریا و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كات
به‌پێی میدیای ئێرانی، فرانسوا ئۆلاند له كۆشكی ئیلزێ قه‌یرانه‌كانی ناوچه، به‌تایبه‌تی سوریا و په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان تاوتوێ كردووه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسه‌وییه‌كه‌ی ژان مارك ئایرۆ كۆبووه، كه له‌سه‌ر بانگهێشتنی ئه‌و سه‌ردانی پاریسی كردووه.
ژان مارك ئایرۆ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش داوای هاوكاری درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران كرد كه پێی وایه وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێ ببێته هاوبه‌شێكی گه‌وره‌ی ئێران.
پێش سه‌ردانی زه‌ریف، به‌رپرسی ده‌زگای دیپلۆماسی ئیران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی سینات و سه‌رۆكی كومیته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ره‌نسا كۆ ببووه.
پاش رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و گرووپی 1+5، فه‌رنسا و ئێران چه‌ندین گرێبه‌ستی بازرگانیان ئیمزا كردووه كه په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ئاستی به‌ر له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژی تاران ده‌گه‌رێنته‌وه و جارێكی تر ئۆتۆمبێلی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه گرێبه‌ستی 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیمزاكراوه.