ستۆڵتنبێرگ: له لووتكه‌ی مه‌درید بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌درێت
"300 هه‌زار سه‌رباز له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی"
K24- هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئاشكرای كرد، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا، 300 هه‌زار سه‌رباز ده‌خه‌نه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌ی ناتۆ له ئیسپانیا رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له میانی لوتكه‌كه‌دا به روونی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كانیان راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌م لووتكه‌یه ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان و بڕیاری گرنگی تێدا ده‌رده‌چێت.
هه‌روه‌ها سکرتێری گشتی ناتۆ راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر ئاستی تانك و زرێپۆش، هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین".
ستۆڵتنبێرگ گوتی: "8 گرووپی جه‌نگاوه‌ر پێكهێنراون، كه باره‌گاكانیان له (لیتوانیا، لاتیڤیا، پۆڵه‌ندا، رۆمانیا، هه‌نگاریا، سلۆڤاكیا و بولگاریا) ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ش بۆ ئاماده‌كاری له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی رووسی به‌هێز ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه چه‌كی قورسیش له‌م شوێنانه ئاماده ده‌كرێن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پاڵپشتی هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه ده‌بین، كه ژماره‌یان 40 هه‌زار سه‌ربازن، 300 هه‌زار سه‌ربازی ناتۆش ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
سكرتێری گشتی ناتۆ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی سارده‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه باشترین سیستمی چاكسازیی به كۆمه‌ڵه، به‌رده‌وامیش ده‌بن.
تا ساڵی 2024 وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ به رێژه‌ی %2ـی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا زیاد ده‌كه‌ن، له ئێستادا نۆ وڵاتی ئه‌ندام (یۆنان، ئه‌مه‌ریكا، پۆڵه‌ندا، لیتوانیا، ئیستۆنیا، به‌ریتانیا، لاتیڤیا، كرواتیا و سلۆڤاكیا) ئه‌و بڕه‌یان دابینكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ناتۆ، رێژه‌ی هاوکارییە سەربازییەکانی فه‌ره‌نسا گه‌یشتووه‌ته %1.90، ئیتاڵیا %1.54، ئه‌ڵمانیا %1.44، ئیسپانیا وڵاتی رێكخه‌ری لووتكه‌ی ناتۆ گه‌یشتووه‌ته %1.01 و لۆكسه‌مبۆرگ %0.58.
ستۆڵتنبێرگ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا، ده‌بێت ئه‌و رێژه‌یه بگاته به %2.
سكرتێری گشتی ناتۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، 19 ئه‌ندامی دیكه‌ش پلانیان داناوه تا ساڵی 2024 رێژه‌ی هاوكارییه‌كانیان بگات به %2.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاند، لوتکەی ناتۆ (له 28 تا 30 حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) لە مەدرید به‌ڕێوه ده‌چێت، باس لە ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ و زیاتر کردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆكیێڤ و بەرەوپێشچوونە سەربازییەکانی رووسیا لە چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا دەکرێت.
ناتۆ له‌ساڵی 1949 دامه‌زراوه، سوید و فینله‌نداش خه‌ریكن ده‌بنه ئه‌ندام له‌م هاوپه‌یمانێتییه جیهانییه نێوده‌وڵه‌تییه، 44 شاندی وڵاتان له مه‌درید ئاماده‌ی لوتكه‌كه ده‌بن، 41ـیان له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكان ده‌بێت.
هه‌ریه‌ك له ئوردن و مۆریتانیا له لووتكه‌ی ناتۆ ئاماده ده‌بن، ره‌نگه ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا تێیدا ئاماده بێت، به‌هۆی قورسی ده‌رچوون له وڵاته‌كه‌ی، پێده‌چێت له رێگه‌ی ڤیدیۆوه گوتارێك پێشكه‌ش بكات.
له لوتكه‌ی مه‌درید 5000 كه‌س به‌شدارن، 1200 تاوه‌كو 1500 رۆژنامه‌نووس تێیدا ئاماده ده‌بن.