"مه‌حاڵه ژماره‌ی قوربانیان بزانرێت.. له‌كاتی هێرشه‌كه زیاتر له هه‌زار كه‌س له‌ناو ناوه‌نده بازرگانییه‌كه بوون"
ڤیدیۆی هێرشێكی مووشه‌كی رووسیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی بازرگانی له ئۆكرانیا

K24- هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، هێرشێكی مووشه‌كیی رووسیا ناوه‌ندێكی بازرگانیی جه‌نجاڵی له شاری كریمنشۆك، له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه‌ی كرده ئامانج.
زێلێنسكی گوتی: له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا زیاتر له هه‌زار كه‌س له‌ناو ناوه‌نده بازرگانییه‌كه بوون، هه‌رچه‌ند هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌دا، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، زێلێنسكی گوتی: "مه‌حاڵه ژماره‌ی قوربانییه‌كان بزانرێت".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا له تێلیگرام نووسیویه‌تی: "شتێكی بێ مانایه، كه هیوامان به پابه‌ندبوون و مرۆڤایه‌تی رووسیا هه‌بێت".
چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، دیمه‌نی كاتی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ناوه‌نده بازرگانییه‌كه‌ی ئۆكرانیا تۆماركردووه و له گرته‌كاندا دیاره، كه چڕه‌دووكه‌ڵێكی گه‌وره ره‌ش له ناوه‌نده‌كه به‌رزده‌بێته‌وه و ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی ته‌نیوه، له‌كاتێكدا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
— The Kyiv Independent (@KyivIndependent) June 27, 2022
“The mall is on fire, firefighters are trying to extinguish the fire, the number of victims is impossible to imagine," said President Volodymyr Zelensky.
Volodymyr Zelensky/Telegram pic.twitter.com/Pb8IGeAevD
ڤیتالی میلیتسكی، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره گوتی: هێرشه مووشه‌كییه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ ژماره‌یه‌ك بكات.
كریمنشۆك شارێكی پیشه‌سازییه و به‌ر له ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌رلا ئۆكرانیا، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره 217 هه‌زار كه‌س بوون و گرنگترین شوێنی پاڵاوتنی نه‌وته له ئۆكرانیا.
H.B