ورده‌كاری ته‌قه‌كردن له راگری كۆلیژی یاسا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، قوتابییه‌كی كۆلیژی یاسا ته‌قه‌ی له د. كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كرد و به 5 فیشه‌ك برینداری كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و قوتابییه‌ی ته‌قه‌ی له د. كاوان كردووه، چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا له زانكۆی سۆران قوتابی بووه و له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی ئافره‌ت كێشه‌ی هه‌بووه، بۆیه له زانكۆی سۆران ده‌ركراوه و داوای لێكراوه‌ی خۆی بۆ زانكۆیه‌كی دیكه بگوازێته‌وه.
كوردستان24 له مامۆستایه‌كی هاوڕێی د. كاوان زانوییه‌تی، قوتابییه‌كه هه‌وڵی داوه خۆی بۆ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین بگوازێته‌وه و چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌وڵی داوه، به‌ڵام گواستنه‌وه‌كه‌ی یاسایی نه‌بووه و كاره‌كه‌ی بۆ نه‌كراوه، بۆیه قوتابییه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له د.كاوان ئیسماعیل كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای هه‌ڕشه‌كردنه‌كه، د.كاوان سكای له‌سه‌ر ئه‌و قوتابییه‌كه تۆماركردووه و ده‌ستگیركراوه، هه‌رچه‌نده به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه و ئه‌مڕۆ واده‌ی دادگاییكردنی بووه، به‌ڵام به‌ر له دادگاییكردنه‌كه چووه‌ته راگرایه‌تی كۆلیژی یاسا و به 5 فیشه‌ك د. كاوان ئیسماعیلی بریندار كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، قوتابییه‌كه چووته ماڵی ئه‌و مامۆستاییه‌ی له زانكۆی سۆران كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و مامۆستا ئافره‌ته له‌ماڵ نه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵدراوه هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕفێنرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریی په‌یامنێری كوردستان24، د. ئیدریس حەمەخان، مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری و هاوسه‌ری ئه‌و مامۆستا ئافره‌ته‌ی قوتابییه‌كه كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌بووه، به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.