سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین زانیاری له‌سه‌ر ساتی كوشتنی هه‌ردوو مامۆستاكه ده‌خاته‌ڕوو
"ده‌زگا ئه‌منییه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆئەوەی تاوانبار به سزای یاسایی بگه‌یەندرێت"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ساتی په‌لاماری قوتابییه‌كه‌ی زانكۆی سۆرانی ئاشكراكرد، كه له ئه‌نجامدا راگری كۆلیژی یاسا و و مامۆستایه‌كی دیكه‌ی كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: كاتژمێر 8:15 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (28ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ئۆفیسی راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و "دێی نوێی زانكۆ"، كه ماڵی مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی لێیه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، رووداوه‌كه له ئه‌نجامی پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی به‌ر له (2) ساڵ بووه، كه ئه‌مڕۆ قوتابییه‌كه‌ی زانكۆی سۆران هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ئۆفیسی پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلێژی یاسا و ماڵی (پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه خان، مامۆستا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری، له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان شه‌هید ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسا بریندار ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له راگه‌یه‌ندراوه‌كه دڵنیایی ده‌دات، كه پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ردوام ده‌بێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردن له‌م رووداوه كاره‌ساتباره بۆئەوەی تاوانبار به سزای یاسایی بگه‌یەندرێت.