سێڵفییه‌كی گێلانه‌ی دوو كچی به‌ریتانی
جێگه نه‌ماوه ئه‌و هێله قه‌ره‌باڵغه‌ی شه‌مه‌ندۆفێر نه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
دوو كچی هه‌رزه‌كاری به‌ریتانی جێگه‌یه‌كی گونجاویان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه وینه‌ی سێڵفی خۆیانی تیدا بگرن،هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری قه‌ره‌باڵغ نه‌بیت كه خه‌ریك بوو ژیانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (زه‌سه‌ن) ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه دوو كچی هه‌رزه‌كاری به‌ریتانی، كه ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی "15" ساڵ بووه،په‌رژینی ده‌وروبه‌ری هێڵێكی قه‌ره‌باڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان له ناوچه‌ی(گلامۆرگان) ی باشوری "وێڵز" تێپه‌ڕاندووه و چوونه‌ته سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه و خه‌ریكی سێڵفی گرتن و ڤیدۆ تۆماركردنی خۆیان بوون.
له‌وباره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی وێڵز داوایان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه كه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و نه‌هێڵن بچنه سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، به‌تایبه‌تی له‌كاتی پشووی هاوین دا.
ئه‌و هێڵه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی ئه‌و دوو كچه سێڵفییان له‌سه‌ر گرتووه،هێڵێكی خێرایه و هه‌موو كاتژمێرێك شه‌مه‌نده‌فه‌ریكی خێرا به‌وێدا ده‌ڕوات.
هه‌ر بۆیه وته‌بێژێك به‌ناوی پۆلیسی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند كه هێڵه‌كانی شه‌مه‌نه‌فه‌ر جێگه‌یه‌كی ترسناكه بۆ وێنه‌گرتن و شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێراكان زۆر له‌وه خێراتر تێده‌په‌ڕن كه پێشبینی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هێڵانه وێنه ده‌گرن ئاگاداری ئه‌وه‌نین كه كاتی تێپه‌ڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان به‌و ڕێگایه‌دا كه‌یه،بۆیه توشی شۆك ده‌بن كه له‌ناكاو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له نزیكیان ده‌رده‌كه‌وێت.