نێچیرڤان بارزانی: دوو مامۆستاكه‌ی زانكۆ بوونه قوربانی تاوانێكی دڕندانه
"خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم"

K24 – هەولێر:
به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر دوو مامۆستای زانكۆی گیانله‌ده‌ستدانیان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم، کە ئه‌مڕۆ بوونە قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵته‌زێن.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانم، له خوای مه‌زن داواکارم گیانیان بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و سه‌بووری به خانه‌واده و که‌سوکاریان ببه‌خشێت.