چەکدارانی داعش خانووی هاوڵاتیان لە فەللوجە دەسوتێنن

K24 – ھەولێر
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، چەكدارانی داعش خانووی سەرجەم ھاوڵاتیانیان لە گەڕەكێكی فەللوجە سووتاندوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند: "چەکدارانی داعش، دوای شکستەکانییان لە فەللوجە، لە گەڕەکی جۆلانی دوا ناوچە کە بەدەستیانەوە ماوە، چەكدارانی داعش ئاگریان بەرداوەتە خانووی هاوڵاتییان و سەرجەم خانووەکانی گەڕەکەکیان سوتاندووە".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، مەبەست لەم کارەی چەکدارانی داعش، وا پیشانی بدات کە وابزانرێت، هێزە عێڕاقییەکان ئەم کارەیان کردووە.
تاکو ئێستا بە روونی دیار نیە، کە فەللوجە بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە یان نا.