شوانکارێکی عەرەب لە گەرمیان بەمین گیانی لەدەستدا
"شوانكارهكه دەستکاری مینی کردوە و پێیدا تەقیوەتەوە"
K24 - ههولێر:
لە گوندی عەلی میری سەر بەشارەدێی قۆڕەتوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، تەرمی گەنجێکی شوانکار گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، کە بەهۆی مینەوە گیانی لە دەستداوە.
لەمبارەوە عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، قوربانییەکە تەمەنی حەڤدە ساڵە و لە نەتەوەی عەرەبە و بەوتەی کەسوکارەکەی، لەلای مەڕوماڵات بووە دەستکاری مینی کردوە و پێیدا تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
قدوری ئاماژەیداوە، بەپێی ئەوەی ئەو گوندە سەر سنووری هەرێمی کورستانە، گومان دەکرێت ئەو مینە کۆن بێ و بۆ سەردەمی رژێمی بەعس بگەڕێتەوە.