ئامه‌د: هاتوچوو له 39 گوند قه‌ده‌غه‌كرا
له شه‌مزینان ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی تۆپبارانه‌وه

K24 – هه‌ولێر
له پارێزگای ئامه‌د، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له دژی په‌كه‌كه، هاتوچوو له 39 گوندی ناوچه‌كه قه‌ده‌غه‌كرا.
قه‌ده‌غه‌یی هاتوچوو له ناوچه‌كانی لیجه، فارقین، كولپ، خانی و كۆجاكۆی و خازرۆ جێبه‌جێكراوه كه هاتوچووی 33 گوند له كاتژمێر 7:30 شه‌و رابردووه راگه‌یێندراوه.
قه‌ده‌غه‌یی هاتوچوو پاش ئه‌وه هات كه قه‌ده‌غه‌یی هاتوچوو له هه‌ندێ گوند و شوێنی تری ناوچه‌كه هه‌ڵگیرابوو. به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی جارێكی تر له هه‌ندێ شوێنی تر ناوچه‌كانی باسكرا‌و، قه‌ده‌غه‌یی هاتوچوو له گوندانهكانی ناوچه‌كه راگه‌یێنرا.
له لایه‌كی تره‌وه، له ناوچه‌ی شه‌مزینان به‌هۆی تۆپبارانی سوپای توركیا، ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له دارستانه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وته‌وه، كه هیچ هه‌وڵێكی بۆ كۆنترۆڵی نه‌دراوه و نیگه‌رانی دانیشتوانانی ناوچه‌كه به‌دوای خۆیدا هێناوه و داوای كۆنترۆڵكردنی ده‌كه‌ن.