"عێراق خاوه‌نی 25 ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵییه"
"پشکی ئاوی بەردەست بۆ چاندنی بەرھەمی هاوینە، بۆ یەک ملیۆن و 700 دۆنم کەمکرایەوە"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی 25 ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵییه، ئاسته‌كه‌ی به‌هۆی كه‌مئاوییه‌وه دابه‌زیووه.
هادی هاشم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند، 25 ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له عێراقدا هه‌یه، كه‌مبوونی رێژه‌ی به‌كار هێنانی زه‌وی كشتوكاڵی بۆ وشكه‌ساڵی كه‌مئاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، كۆی گشتی پلانه كشتوكاڵییه‌كان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ په‌یوه‌سته به ئاستی ئاو له عێراقدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی هاوینەی دوو ملیۆن و 800 دۆنم زه‌وی خستووه‌ته‌ڕوو، لەسەر داوای وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، بەپێی ئەو پشکەی ئاوی بەردەست بۆ چاندنی بەرھەمی هاوینە، بۆ یەک ملیۆن و 700 دۆنم کەمکرایەوە.
ئه‌م گوته‌بێژه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، دابه‌زینی رووبه‌ره كشتوكاڵییه‌كان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌بێت، جیا له‌وه‌ش كه‌مبوونی رێژه‌ی سه‌وزایی له عێراق كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆ سه‌ر گۆڕانی ژینگه ده‌بێت.
له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، به‌رده‌وام عێراق له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه داوا له ئێران و توركیا ده‌كات به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكه‌وتنه‌كان، ئاو به‌ربده‌نه‌وه.