له ده‌وحه ئێران و ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن
هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا كرا
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 29ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) رایگه‌یاند، دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه، كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، هیچ رێكه‌وتنێك واژوو نه‌كرا.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه راشیگه‌یاند، دوێنێ و ئه‌مڕۆ عه‌لی باقری، گه‌وره گفتوگۆكاری ئێرانی و ئینریكی مۆڕا، جێگری به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ده‌وحه كۆبوونه‌وه، هیچ رێكه‌وتنێك واژوو نه‌كرا.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ته‌سنیم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌م گه‌ڕه‌ی گفتوگۆكان له نێوان تاران و واشنتن به نێوه‌ندگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا له ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو، وای له ئێران كردووه كه داوای رێكه‌وتنێكی به‌رده‌وام بكات.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه روونیكرده‌وه، هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌م گه‌ڕه‌ی گفتوگۆ، جه‌ختكردنه‌وه‌ی واشنتنه له ده‌قێكی پێشنیازكراو له "ڤییه‌ننا7" كه وا ده‌كات ئێران له رووی ئابوورییه‌وه سوودمه‌ند نه‌بێت، بۆیه گفتوگۆی ده‌وحه به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی نه‌توانده‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ لاوازی ئیداره‌ی بایدن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌رێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ی له واشنتن گرت، به‌وه تۆمه‌تباری كرد ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت رێكه‌وتنی دۆسییه‌ی ناووكی ئێران زیندوو بێته‌وه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له میانی گفتوگۆ ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان واشنتن و تاران، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له یه‌كێك له وڵاته‌كانی كه‌نداو ئه‌مه‌ریكا و ئێران له پێناو زیندووكردنه‌وه گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی (ڤییه‌ننا) كۆده‌بنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڵاویكرده‌وه، گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتن (فراوانتر له گفتوگۆكانی ڤییه‌نا)، له وڵاتێكی كه‌نداو به نیوه‌ندگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌عید خه‌تیب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ واشنتن جه‌خت له لابردنی سزا ئابوورییه‌كان ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران تاكلایه‌نانه له ساڵی 2018 كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران قورس‌تر كرد، جۆ بایدن دووباره له‌ساڵی 2020 رێكه‌وتنه‌كه‌ی زیندوو كرده‌وه، به‌ڵام بایدن له‌م بیرۆكه‌یه‌دا هه‌ره‌سی هێنا و ئێران به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی پێشخست، یۆرانیۆمی پیتاند.
به گوێره‌ی نوێترین لێدوانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی، ئێران له ئێستادا ئه‌و بڕه مادده ناووكییه‌ی به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكه‌ر دروست بكات، ماوه‌كه‌ی ناگاته دوو ساڵ.