په‌كخستنی په‌كه‌كه، له‌ناو رێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و فینله‌ندا و سوید-دا
هەر سێ وڵات پابه‌ندبوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی له په‌یمانی واشنتۆن-دا هاتووه
K24 - مینیسۆتا:
28ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2022) له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له مه‌درید-ی پایته‌ختی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ كرا و هه‌رسێ وڵات توركیا، فینله‌ندا و سوید بۆ درێژه‌دان به پشتگیری ته‌واوی یه‌كدی به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی یه‌كتر رێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد.
په‌كخستنی چالاكی په‌كه‌كه و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی لای توركیا به تیرۆیست ناسێنراون و له‌وڵاتانی سوید و فینله‌ندان پشکی شێری له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌دا به‌ركه‌وتووه، ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ریه‌ك له مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پێكا هاڤیستۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا و ئان لینده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، وارژوو-یان كردووه.
1- ئه‌مڕۆ، نوێنه‌رانی توركیا و فینله‌ندا و سوید، له‌ژێر چاودێری سكرتێری گشتی ناتۆ رێكه‌وتنیان كرد له‌سه‌ر ئامانه.
2- هاوپه‌یمانی ناتۆ، هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رگری به‌كۆمه‌ڵ و رێگری له‌دابه‌شبوونی ئاسایش ده‌رباره‌ی به‌های هاوبه‌ش بنیاتنراوه. توركیا و فینله‌ندا و سوید پابه‌ندبوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی له په‌یمانی واشنتۆن-دا هاتووه.
3- یه‌كێك له بنچینه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ بریتییه له هاوكاری و هه‌مئاهه‌نگی نه‌گۆڕ به‌رامبه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه كه ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هاوپه‌یمانێتییه‌كه و هه‌روه‌ها ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
4- وه‌ك هاوپه‌یمانێكی نوێی ناتۆ، فنله‌ندا و سوید پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان بۆ توركیا درێژده‌كه‌نه‌وه دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی توركیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵێنیاندا كه هیچ هاوكارییه‌كی YPG و PYD و رێكخراوی (گوله‌ن) ناكه‌ن كه له چوارچێوه‌ی توركیا به تیرۆریست ناسێنراون. هه‌روه‌ها توركیا پاڵپشتی ته‌واوی سوید و فنله‌ندا ده‌كات دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و دوو وڵاته، سوید و فینله‌ندا تیرۆریزم به هه‌موو شێوه و ده‌ركه‌وته‌كانییه‌وه به توندترین زاراوه و ده‌سته‌واژه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن. فینله‌ندا و سوید بێ دوودڵی ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ن كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر توركیا، هاوسۆزی قوڵی خۆیان له‌گه‌ڵ توركیا و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان، ده‌رده‌بڕن.
5- فینله‌ندا و سوید جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رێكخراوێكی تیرۆریستی قه‌ده‌غه‌كراوه، سوید و فینله‌ندا پابه‌ندن به رێگریكردن له هه‌موو چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه و هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه و درێژكراوهكانیان، وێڕای چالاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌یه. سوید و فینله‌ندا و توركیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ رێگریكردن له‌و گروپه تیرۆریستییانه، سوید و فینله‌ندا هه‌موو ئامانجێكی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
6- سه‌رباری ئه‌مانه، فینله‌ندا ژماره‌یه‌ك هه‌مواری نوێی له یاسای سزاداندا كردووه ده‌رباره‌ی تاوانەکان كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی نوێ وه‌ك تاوانی تیرۆریستی سزادراو نیشانده‌دات. دواهه‌مین هه‌مواركردنه‌كه‌ش له 1ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022)ـه‌وه كه‌وتووەته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌هۆیه‌وه رێگری له ئاستی به‌شداریكردنی چالاكی گرووپه تیرۆریستییه‌كان فراوانتردهكات. له هه‌مانكاندا هاندانی گشتی په‌یوه‌ست به تاوانه‌كانی تیرۆر وه‌ك تاوانێكی جیاواز به تاوان ده‌ناسێنێت.
7- توركیا و فینله‌ندا و سوید جه‌ختیان لهوهكردووەتهوه كه له ئێستاوه هیچ گه‌مارۆیه‌كی نیشتمانی له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی چه‌ك له نێوانیاندا نه‌ما، سوید له پرۆسه‌ی گۆڕانكاری خۆیدایه له چوارچێوه‌ی نیشتمانی بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ناتۆ. له ئاینده‌دا، رێوشوێنی هه‌نارده‌كردنی سیستمی به‌رگری له سوید و فینله‌نداوه كه بگونجێت شانبه‌شانی هاوكارییه‌كانی ناتۆ به‌پێی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 3 له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
8- ئه‌مڕۆ، سوید، فینله‌ندا و توركیا پابه‌ندن به‌م هه‌نگاوه كۆنكرێتییانهی خواره‌وه:
*دروستكردنی میكانیزمێكی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆی پێكه‌وه‌یی و رێكخراو له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی حكومه‌ت، له‌نێویاندا جێه‌به‌جێكردنی یاسا و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، تاوانی رێكخراو و ئه‌و چالێنجه باوانه‌ی كه ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ن.
*سوید و فینله‌ندا به ئیراده‌و چاره‌سه‌ر و شێوازێك به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه كه پابه‌ندبێت به بڕگه و به‌ڵگه‌نامه و سیاسه‌تی ناتۆ و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ توندكردنه‌وه‌ی زیاتری یاسا و رێسا ناوخۆییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مه‌به‌سته.
*سوید و فینله‌ندا چاره‌سه‌ری خێرا‌و به‌په‌له ده‌كات ده‌رباره‌ی داواكاری راده‌ستكردنی تاوانباران و ئه‌وانه‌ی كه له‌تاوانه‌وه تێوه‌گلاون به تیرۆر له‌لایه‌ن توركیا به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زانیاریی و به‌ڵگه‌نامه هه‌واڵگرییانه‌ی كه له‌لایه‌ن توركیاوه پێشكه‌شكراون، هه‌روه‌ها دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی دوو قۆڵی پێویست بۆ ئاسانكاری راده‌ستكردنی ئه‌و تاوانبارانه و هاوكاری ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا، به‌پێی رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌وروپیی راده‌ستكردن كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی تاوانباران.
*فینله‌ندا و سوید لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌كات بۆ هه‌ر پاڵپشتییه‌كی دارایی و دامه‌زراندنی ئه‌ندام بۆ په‌كه‌كه و هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی تر و درێژكراوهكانیان و ئه‌و گروپه په‌یوه‌ندیدارانه‌ی كه ئیلهانیان ئه‌ده‌نێ وه‌ك له بڕگه‌ی 5دا باسكراوه.
*توركیا‌و فینله‌ندا و سوید پابه‌ندن به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست و رێگریكردن له خراپ به‌كارهێنانی یاسای چالاكییه ناوخۆییه‌كان كه سوودیان هه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، له‌وانه‌ش ئه‌و چالاكییانه‌ی كه هانده‌ری توندوتیژین دژی توركیا.
*فینله‌ندا و سوید دڵنیایی ده‌ده‌ن كه له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه تایبه‌تییه نیشتمانییهكانیاندا كارده‌كه‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك له‌رێی پابه‌ندبوونی نوێ-ه‌وه، هاوپه‌یمانان چالاكدهكهن و ره‌نگدانه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان ده‌بێت وه‌ك ئه‌ندامی ناتۆ.
*فینله‌ندا و سوید پابه‌ندن به پشتیوانیكردنی به‌شداری ته‌واوی توركیا و هاوپه‌یمانانی دیكه‌ی ئه‌وروپا له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئێستا و داهاتووی سیاسه‌تی ئاسایش و به‌رگری یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌وانه‌ش به‌شداریكردنی توركیا له پرۆژه‌ی (پێسكۆ-PESCO) سه‌باره‌ت به جوڵه‌ی سه‌ربازی.
*(پێسكۆ) PESCO، واته هاوكاری ستراكتۆری هه‌میشه‌یی كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی له‌خۆگرتووه له ئه‌وروپا، له‌بواری به‌رگری و سیاسه‌ت و ئاسایش له 11ی كانوونی دووه‌می 2017 دامه‌زرا، چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ پلاندانان و وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش له پرۆژه‌كانی توانای هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی ئۆپه‌راسیۆن و به‌شداری هێزی سه‌ربازی.
9- بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه (8 بڕگه‌ی پێشتر) توركیا، فینله‌ندا و سوید به به‌شداریكردنی شاره‌زایانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، ناوخۆ، داد، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی میكانیزمێكی هاوبه‌شی هه‌میشه‌یی (PJM) داده‌مه‌زرێنن و كراوه‌ش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه‌ش به‌شداری بكه‌ن.
10- توركیا پشتیوانی دوورمه‌ودای خۆی دوپاتده‌كاته‌وه بۆ سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه‌ی ناتۆ، و ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی سوید و فینله‌ندا بۆ لوتكه‌ی مه‌درید-ی 2022 بۆ په‌یوه‌ندیكردنیان به ناتۆ-وه.
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا
پێكا هاڤیستۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری فینله‌ندا
ئان لینده
وه‌زیری ده‌ره‌وه له شانشینی سوید
مه‌درید، 28ی حوزه‌یرانی 2022