ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش ده‌ستی به هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد
چه‌كی بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كات و شوێنه‌كانی بازرگانیكردنیش به‌و چه‌كانه داده‌خات

K24- راپه‌ڕین:
دوای هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی داخستنی شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕینیش پابه‌ندبوونی خۆی راگه‌یاند و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کوبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی راپەرین به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه ئه‌نجامدرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی باڵای ئەمنی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی رووداوی نەخوازراوی کوشتن و هەڵکوتانەسەر خەڵك كرایه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئیداره‌ی راپه‌ڕین:
بە مەبەستی جێبەجێ کردنی فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامانجی سنووردارکردنی دیاردەی ناشارستانیی چەك هەڵگرتن سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ 30 ی حوزەیرانی 2022 سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین سەرپەرشتیی کوبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی راپەرینی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا زەروورەتی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی رووداوی نەخوازراوی کوشتن و هەڵکوتانەسەر خەڵک تەئکیدی لێکرایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بە وردی و حەکیمانە میکانیزمی گونجاو و کردەیی بۆ جێبەجێکردنی بگرنەبەر ، تا بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەک دەرەتانی ژیانێکی ئارام و ئاسوودە بۆ هاووڵاتیانی سنوورەکەمان فەراهەم بکەین.
ئیدارەی راپەرین
ئێوارەی 30/6/2022
H.B